مادده‌ی دووه‌م: ئامانجی وه‌زاره‌ت ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌یه: یه‌كه‌م: دابینكردنی ئیداره‌و وه‌گه‌ڕخستن و پارێزگاری و گه‌شه‌پێدانی ئامیره‌كانی به‌دداله‌و تۆڕه‌كانی هێڵی ته‌له‌فۆنی ته‌لدارو ته‌له‌فۆنی گه‌رۆك وئامرازه‌كانی تری گه‌یاندن له وێستگه‌كانی هه‌رێمدا به قه‌واره‌ی گونجاو. دووه‌م: بنیادنان و رێكخستن وگه‌شه‌پێدانی گه‌یاندن، به به‌كارهێنانی ته‌كنۆلۆجیای نوێ وكێبڵی رووناكی و ده‌زگای پێكه‌وه‌به‌ستنی ده‌ره‌كی له نێوان شاره‌كانی هه‌رێم و پارێزگاكانی عێراق و، به‌ستنیشیان به جیهانی ده‌ره‌وه به‌پێی كه‌ڵك و سوودو پێداویستی. سێیه‌م: بنیادنان و رێكخستن و گه‌شه‌پێدانی بنكه‌كانی پۆسته‌و، ده‌ركردنی پوولی پۆسته‌و، پێشكه‌شكردنی خزمه‌تی پۆسته‌كاری به‌به‌كارهێنانی سیسته‌می پۆسته‌ی خێرا‌و پێشكه‌وتوو له‌شاره‌كانی هه‌رێمدا، به‌جۆرێ كه هه‌موو هۆیه‌كانی گه‌یاندنی پۆسته‌یی تێدا فه‌راهه‌م بێت. چواره‌م: بنیادنان و رێكخستن و گه‌شه‌پێدانی تۆڕه‌كانی زانیاری و ئینته‌رنێت له‌شاره‌كانی هه‌رێمدا. پێنجه‌م: رێكخستنی له‌ره‌له‌ر(الترددات) ی به‌كارهێزاو له سیسته‌مه‌كانی گه‌یاندنی ده‌نگ وڕه‌نگدا به‌كارده‌هێنرێن. شه‌شه‌م: مۆله‌ندان به هه‌موو ده‌سگاكانی(المرافق)تایبه‌ت به گه‌یاندن و پۆسته له كۆمپانیا وه‌به‌رهێنه‌كانی ناوخۆ‌و ده‌ره‌وه‌دا. هه‌روه‌ها سه‌رپه‌رشێتكردن و به‌دوواداچونیان، ئه‌وه‌ش به‌پێی هه‌ندێ رێككاری وگرێبه‌ستی یاسایی كه نێوان وه‌زاره‌ت و كۆمپانیا وه‌به‌رهێنه‌كاندا ئه‌نجام ده‌درێ. وه‌زاره‌تیش، ناشێ هیچ مه‌رجێك له‌و كۆمپانیانه قبوڵ بكات كه‌ببێته مایه‌ی قۆرخكاری. پێكهاته‌كانی وه‌زاره‌ت