مادده‌ی چواره‌م : وه‌زاره‌ت له‌مانه پێك دێت: یه‌كه‌م: وه‌زیر: سه‌رۆكی باڵا‌و، به‌رپرسی ئیش وكارو ئاڕاسته‌كردنی سیاسه‌ت وسه‌رپه‌رشتیكردن و ریقابه‌كردنی وه‌زاره‌ته‌كه‌یه‌و، هه‌موو بڕیار‌و فه‌رمان ورێنماییه‌كیش پێوه‌ندییان به ئه‌ركوفرمان و پێكهاته‌و سه‌ڵاحییات و كاروباری دیكه‌ی هونه‌ری ودارایی وئیداری ورێكخستنی وه‌زاره‌ته‌كه‌وه هه‌یه، به‌پێی حوكمه‌كانی یاسا، له‌وه‌زیره‌وه ده‌رده‌چێ.وه‌زیر له‌به‌رده‌می ئه‌نجومه‌نی وه‌زیراندا به‌رپرسه، چونكه خۆیشی ئه‌ندامێكی هاوكاری ئه‌نجومه‌نه‌كه‌یه. دووه‌م:بریكاری وه‌زاره‌ت: له چوار چێوه‌ی سه‌ڵاحییاتدا كه پێی ده‌سپێردرێ یاریده‌ی وه‌زیر ده‌دات، له ئاراسته‌كردنی وه‌زاره‌ت و سه‌رپه‌رشتی كردنی كاروباریدا. سێیه‌م: نووسینگه‌ی وه‌زیر: فرمانبه‌رێ به‌پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ر سه‌رۆكایه‌تی ده‌كا، بڕوانامه‌ی زانكۆیی هه‌بێ، ژماره‌یێ فرمانبه‌ریش یاریده‌ی ده‌ده‌ن. چواره‌م: نووسینگه‌ی بریكاری وه‌زاره‌ت: فرمانبه‌رێ به‌پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ر سه‌رۆكایه‌تی ده‌كا، بڕوانامه‌ی زانكۆی هه‌بێ، ژماره‌یێ فرمانبه‌ریش یاریده‌ی ده‌ده‌ن. پێنجه‌م: راوێژكاره‌كان: له چواركه‌س زیاتر نابن، مه‌رجیشه بڕوانامه‌ی زانكۆیان هه‌بێ و، خاوه‌ن ئه‌زموون و پسپۆڕ بن. شه‌شه‌م-به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی كاروباری ئیداری ودارایی. حه‌وته‌م: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی تۆماركردنی كۆمپانیاكان. هه‌شته‌م: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتبی بازرگانی.