مادده‌ی سێ یه‌م: وه‌زاره‌ت ئه‌م ئه‌ركوفرمانانه‌ی خواره‌وه ده‌گرێته ئه‌ستۆ: یه‌كه‌م: رێكخستنی بزاڤی بازرگانیی ناوخۆ‌و ده‌ره‌كی بۆ كه‌رته‌كانی سه‌ربه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان. دووه‌م: هاندانی كه‌رتی تایبه‌ت و كه‌رتی تێكه‌ڵ، به‌جۆرێ كه بنه‌ماكانی ره‌نێوهانین( عناصر الإنتاج) له نێوان شاره‌كانی هه‌رێم وده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمدا، به‌ئاسانی بێن وبچن. سێیه‌م: به‌شداری كردن له رێكخستنی پێوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و ئه‌و ده‌وڵه‌ت و ڕێكخراوه‌و كۆمپانیا بازرگانییانه‌دا كه خاوه‌ن مۆركی بازرگانی و ئابوورین، به‌جۆرێ كه به‌رژه‌وه‌ندی گه‌لی كوردستانی تێدابێت. چواره‌م: هاندانی به‌كارخستنی سه‌رمایه‌ی نیشتمانی و، وه‌كێشكردنی سه‌رمایه‌ی بیانی، بۆ ئه‌وه‌ی هاندانی وه‌به‌رهێنان و فراژوكردنی وه‌به‌رهێنان له كه‌رته جۆربه‌جۆره‌كانی هه‌رێمدا، زامن ببێ و، كه‌ش و هه‌وای له‌باری بۆ فه‌راهه‌م بكرێ. پینجه‌م: به‌ره‌وچاكتر گۆڕین(تگویر)و به‌هێزكردنی بزاڤی ئابووری و بازرگانیی كه‌رتی تایبه‌ت، به‌جۆرێ، كه بتوانێ رۆڵی خۆی له وه‌دی هێنانی ئاواتی فراژوكاریی ( التنمیه) ئابووری و بازرگانیدا، به‌هاوده‌نگی له‌گه‌ڵ كه‌رته‌كانی ئابووریدا بگێڕێ. شه‌شه‌م: وه‌زاره‌ت هه‌وڵ ده‌دات، چاره‌سه‌ری باری یاسایی و ئابووریی ئه‌و كۆمپانیانه بكات كه ئێستا هه‌ن و سه‌ربه وه‌زاره‌ته‌كه‌ن و كه‌وتوونه‌ته ژێر ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه، كه سیاسه‌تی ئابووری و بازرگانی ناوخۆیان بۆ دابنێ و میكانیزمی جێبه‌جێكردنی وه‌هایان بۆ بدۆزێته‌وه كه له‌گه‌ڵ پێداویسته‌كانی به‌كارخستنی ئه‌و سیاسه‌ته‌دا بگونجێ. حه‌وته‌م: به‌ستنی رێكه‌وتننامه‌ی ئیقلیمی و نێوده‌وڵه‌تیی پێویست بۆ جێبه‌جێكردنی سیاسه‌تی ئابووری و بازرگانیی ناوخۆ‌و ده‌ره‌كی هه‌رێم، به‌جۆرێ كه سوود به هه‌ردوو بزاڤی ئابووری و بازرگانی هه‌رێم بگه‌یه‌نێ. هه‌شته‌م: زامنكردنی هاوبه‌شبوونی هه‌رێم له دانوستان و به‌ستنی رێكه‌وتننامه و گرێبه‌ستی ئابووری و بازرگانیی نێوده‌وڵه‌تیدا، له چوارچێوه‌ی دانوستان و رێكه‌وتننامه‌و ئه‌و گرێبه‌ستانه‌دا، كه ده‌سه‌ڵاتی فیدراڵی به‌پێی یاسا به‌ركاره‌كان پیاده‌ی ده‌كات. نۆیه‌م: سازدانی هاوده‌نگی له‌گه‌ڵ هه‌موو وه‌زاره‌ته‌كانی هه‌رێمدا به‌جۆڕێكی ئه‌وتۆ كه بزاڤی ئابووری و بازرگانیی به‌هێز بكات. ده‌یه‌م: ئه‌ركوفرمانی تۆماركردن و ریقابه‌كردنی بزاڤی كۆمپانیاكانی ناوخۆ‌و كۆمپانیای بیانی و لقه‌كانیان و وه‌كاله‌ته بازرگانییه‌كان ده‌گرێته ئه‌ستۆ. یازدهم: ئاڕاسته‌كردنی سیاسه‌تی بازرگانی به‌ره‌و كاراكردنی بزاڤی ره‌نێوهێنه‌كی ( الانشگه الإنتاجیه) بۆ هاندانی به‌ده‌ره‌وه فرۆشتن به‌جۆرێ كه له‌گه‌ڵ بارودۆخی له‌باوی ئابووریدا بگونجێ. دوازدهم: هاندان و فه‌راهه‌مكردنی پشتگیری بۆ كه‌رتی تایبه‌ت، هه‌روه‌ها هاندانی ئه‌م كه‌رته بۆ كردنه‌وه‌و رێكخستنی پێشانگا له هه‌رێمداو، خۆسازدان بۆ به‌شداریكردن له پێشانگا نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا. سیازده‌م: موراقهبهكردنی شمه‌كی هاورده‌و، مادده‌ی خۆراك و، پاراستنی به‌كاربه‌ر( المستهلك). (پێكهاته‌كانی وه‌زاره‌ت)