مادده‌ی سێیه‌م: وه‌زاره‌ت له‌م پێكهاتانه‌ی خواره‌وه پێكدێ:ـ یه‌كه‌م: وه‌زیر: سه‌رۆكی باڵای وه‌زاره‌ته وبه‌رپرسه له به‌رێوه‌بردنی كاره‌كانی وئاراسته‌كردنی سیاسه‌ته‌كه‌ی وسه‌رپه‌رشتی وچاودێری كردنی وله‌وه‌وه هه‌موو ئه‌و بڕیار و فه‌رمان ورێنماییانه ده‌رده‌چن كه په‌یوه‌ندییان به ئه‌ركه‌كانی وه‌زاره‌ت وپێكهاته‌كانی وده‌سته‌ڵات وهه‌موو كاروباره هونه‌ری وكارگێریی ورێكخستن به پێی حوكمه‌كانی یاساوه هه‌یه و له‌به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به‌رپرسه به‌و ناوه‌ی كه ئه‌ندامێكی هاوكاره له‌و ئه‌نجومه‌نه‌دا و بۆی هه‌یه هه‌ندێ له ده‌سه‌ڵاته‌كانی خۆی به بریكاری وه‌زاره‌ته‌كه،یان به‌رێوه‌به‌ره‌گشتیه‌كان یان هه‌ر فه‌رمانبه‌رێكی وه‌زاره‌ته‌كه بسپێرێ، كه خۆی به باشی بزانێ. دووه‌م: بریكاری وه‌زاره‌ت: یارمه‌تی وه‌زیر ده‌دات له ئاراسته‌كردنی كاروباری وه‌زاره‌ت وسه‌رپه‌رشتی كردنی كاره‌كانی له چوارچێوه‌ی ئه‌و ده‌سته‌ڵاتانه‌ی كه له‌لایه‌ن وه‌زیره‌وه پێی ده‌ده‌رێ و ده‌بێ بڕوانامه‌ی به‌رایی پسپۆڕی زانكۆی هه‌بێت وخاوه‌ن شاره‌زایی وكارامه‌یی بێت. سێیه‌م: نووسینگه‌ی وه‌زیر: فه‌رمانبه‌رێك به‌ڕێوه‌ی ده‌بات كه بڕوانامه‌ی به‌رایی زانكۆی هه‌بێت و چه‌ند فه‌رمانبه‌رێك یاریده‌ی ده‌ده‌ن. چواره‌م:نووسینگه‌ی بریكاری وه‌زاره‌ت: فه‌رمانبه‌رێك به‌ڕێوه‌ی ده‌بات كه بڕوانامه‌ی به‌رایی زانكۆی هه‌بێت وچه‌ند فه‌رمانبه‌رێك یاریده‌ی ده‌ده‌ن. پێنجه‌م: راوێژكاران: ژماره‌یان له چوار كه‌س زیاتر نابێ وده‌بێ خاوه‌ن بڕوانامه‌ی به‌رایی زانكۆبن و خاوه‌ن شاره‌زایی و كارامه‌یی بن ودوانیان له موسلمانان ویه‌كیكیان مه‌سیحی وئه‌وی دیكه‌یان ئێزدی ده‌بێت. شه‌شه‌م:پشكنێری گشتی له وه‌زاره‌ت: به‌پله‌ی به‌رێوه‌به‌ری گشتی ده‌بێ ووه‌زیر ده‌یپاڵێوی وده‌بێ بڕوانامه‌ی به‌رایی زانكۆی هه‌بێت وخاوه‌ن شاره‌زایی وپسپۆڕی بێت. حه‌وته‌م:به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاروباری كارگێریی ودارایی: به‌رێوه‌به‌رێكی گشتی به‌ڕێوه‌ی ده‌بات كه بڕوانامه‌ی به‌رایی زانكۆی هه‌بێت وخاوه‌ن شاره‌زایی وكارامه‌یی و پسپۆڕی بێت. هه‌شته‌م: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج وعومره:به‌ڕێوه‌به‌رێكی گشتی به‌ڕێوه‌ی ده‌بات كه بڕوانامه‌ی به‌رایی زانكۆی هه‌بێت وخاوه‌ن شاره‌زایی و پسپۆڕی بێت. نۆیه‌م: به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ئایینی مه‌سیحی:به‌ڕێوه‌به‌رێكی گشتی به‌ڕێوه‌ی ده‌بات كه بڕوانامه‌ی به‌رایی زانكۆی هه‌بێت وخاوه‌ن شاره‌زایی و پسپۆڕی بێت. ده‌یه‌م:به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ئایینی ئێزدی:به‌ڕێوه‌به‌رێكی گشتی به‌ڕێوه‌ی ده‌بات كه بڕوانامه‌ی به‌رایی زانكۆی هه‌بێت وخاوه‌ن شاره‌زایی و پسپۆڕی بێت. یازده‌م:به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه گشتییه‌كانی ئه‌وقاف وكاروباری ئایینی له پارێزگاكانی هه‌رێم: هه‌ر یه‌ك له‌وانه به‌رێوه‌به‌رێكی گشتی به‌ڕێوه‌ی ده‌بات كه بڕوانامه‌ی به‌رایی زانكۆی هه‌بێت وخاوه‌ن شاره‌زایی و پسپۆڕیی بێت.