مادده‌ی دووه‌م: وه‌زاره‌ت بۆ به‌دیهێنانی ئه‌م ئامانجانه‌ی خواره‌وه كارده‌كات: یه‌كه‌م: گه‌شه پێدانی هوشیاری ئیسلامی وبڵاوكردنه‌وه‌ی رۆشنبیریی ئیسلامی وپرهنسیپه شكۆمهندهكانی. . دووه‌م: چاودێری كردنی كاروباری شوێنه پیرۆزه‌كان بۆ هه‌موو ئایینه‌كان ورێكخستنی كارگێڕییه‌كه‌ی. سێیه‌م:رێكخستنی كاروباری حه‌ج وعومره بۆ موسلمانان به‌شێوه‌یه‌كی وا داد په‌روه‌ری له ده‌سنیشانكردنی ئه‌وانه‌ی حه‌جكردن ده‌یانگرێته‌وه دابین بكرێ وپێداویستیه‌كانی سه‌فه‌ركردن ومانه‌وه‌و خزمه‌تگوزارییه‌كانی شیاو به‌حاجیان دابین بكرێ، به‌جۆرێكی وا ئاسایش دابین بكرێ وكاره‌كان به‌باشترین شێوه راپهرێندرێن به هه‌ماهه‌نگی كردن له‌گه‌لأ وه‌زاره‌ت ولایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كاندا. چواره‌م: كاروباری ئه‌وقاف وسه‌رپه‌رشتی كردن و چاودێری كردنیان به جۆرێكی وا رێك بخرێت كه مه‌رجه‌كانی وه‌قفكاران وسوودی زۆری وه بهرهێنان دابین بكات و داهاته‌كانی وه‌قف یاخود هه‌ر داهاتێكی دیكه له حیسابێكی تایبه‌ت به‌ناوی وه‌زاره‌ته‌وه دابنرێ و خه‌رج كردنی به شێوه‌یه‌كی وا بێت كه خزمه‌تی مه‌رجه‌كانی وه‌قفكاران و سوودی وه‌زاره‌ت بكات. پێنجه‌م: گرنگی دان به ئایینی پاكی ئیسلام وئایینه‌كانی دیكه وكهلهپوورهكانیان ورێزگرتنی زانایان وپیاوانی ئایینی وپاراستنی پایه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تییان وچاككردنی باری ژیانیان تاكو چالاكی ئایینی ونیشتمانی ونه‌ته‌وه‌یی وكۆمه‌ڵایه‌تی به‌شێوه‌یه‌كی وا بنوێنن كه خزمه‌تی كۆمه‌ڵگای كوردستانی بكات. شه‌شه‌م: به‌هێز كردنی په‌یوه‌ندیی له نێوان ئایین وئایینزا وتایهفهجۆر به جۆره‌كانی كوردستانی عیراق. حه‌وته‌م: دروستكردن ونۆژه‌نكردنه‌وه‌ی مزگه‌وت وپه‌رستگاكانی دیكه ودابین كردنی پێویستیه‌كانیان له شوێنی پێویست ودابین كردنی خانوو بۆ پێش نوێژ و وتاربێژان له‌و مزگه‌وتانه‌ی كه دروست ده‌كرێن. هه‌شته‌م: په‌یڕه‌وی كردنی هه‌موو شتێكی نوێ له بیری ئیسلامی له جیهاندا و به‌دیهێنانی به یه‌كگه‌یشتن له‌گه‌لأ زانایان وده‌زگا رۆشنبیریی وزانستیهكانیاندا بۆ زیادكردنی زانیاری ئیسلامی وناساندنی گه‌لی كورد وده‌وره‌كه‌ی له به‌رگری كردن له ئیسلام وبڵاوكردنه‌وه‌ی به عاله‌م وده‌وڵه‌مه‌ندكردنی كه له‌پووره ڕۆشنبیریی وشارستانیهكهی. نۆیه‌م: به‌دوا چوونی په‌ره‌پێدانی به‌رنامه‌كانی خوێندن بۆ لێكۆڵینه‌وه ئیسلامیه‌كان به جۆرێكی وا كه بیری به‌كافر دانان وكافری وتوندوتیژی ئایینی وتیرۆر له قۆناغه جیاجیاكاندا وهڵابنرێ و قوتابخانه‌ی شیاویان له‌رووی بینا وبه‌رێوه‌بردن و مامۆستا و پێداویستییه‌كانی خوێندنه‌وه بۆ دابین بكرێ وله نوێ ئاسته‌كانی لێكۆڵینه‌وه ئایینیه‌كان له په‌یمانگاو كۆلێج وخوێندنی باڵا دابنرێ به جۆرێكی وا ده‌رچوواندنی زانای به توانا له وتاربێژی ورێنمایی كه‌ری ئایینی وفتوای شه‌رعی دابین بكات. ده‌یه‌م: گرنگی دان به كاروباری ئایین وتایه‌فه‌و ئایینزاكان له هه‌رێمدا به جۆرێكی وا گیانی لێبوورده‌یی له نێوان ئایینه‌كان به‌دی بێنێ وبهیهكگهیشتنی نێوانیان دابین بكات. یازدهم: كاركردن له پێناوی ئاماده‌كردنی نه‌وه‌یه‌ك له زانایانی موسلمان كه ئاستێكی زانستی ئایینی به‌رزیان له چوارچێوه‌ی باوه‌ڕی ئیسلامی پاكدا هه‌بێت ودوور بن له توندوتیژی وتێپه‌ڕاندن وبیری به كافركردن ورۆشنبیرییهكی فراوان وگیانێكی نه‌ته‌وه‌یی یان هه‌بێت وبه‌رگری له ده‌سكه‌وته‌كانی گه‌لی كوردستان بكه‌ن. دوازدهم:ئاماده كردنی هه‌موو هۆیه‌كی خزمه‌تگوزاری له هۆلأ وپێویستیه‌كانی بۆنه ئایینی وكۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان به جۆرێكی وا پێشكه‌ش كردنی باشترین خزمه‌تگوزاری بۆ كۆمه‌ڵگا له‌كاتی پیویستی دا دابین بكات، له‌گه‌لأ كردنه‌وه‌ی هۆلی تایبه‌ت به‌ئافره‌تان بۆ بۆنه كۆمه‌ڵاتیه ئایینیه‌كان. سێزده‌م:كردنه‌وه‌ی خولی پێویست وبه‌رده‌وام بوونی بۆ به‌هێزكردنی توانای پێش نوێژ و وتاربێژ وپیاوانی ئایینی له هه‌رێمدا. چوارده‌م:جێكردنه‌وه‌ی ده‌رچووانی ئاماده‌یی وپه‌یمانگاو كۆلێجه ئیسلامیه‌كان له هه‌رێم له‌ناو فه‌رمانگه‌كانی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف، بۆ سوود وه‌رگرتن لێیان له شۆێنه پێویسته‌كان وئه‌مه‌ش به‌دانانی كه‌سی خاوه‌ن ئاستی به‌رزی زانستی وهوشیاریی ته‌واوی نه‌ته‌وه‌یی ده‌بێت. پازده‌م: هاندانی به‌ستنی كۆنگره بۆ چه‌سپاندنی رۆشنبیریی دایه‌لۆگ وبه یه‌كه‌وه ژیانی ئاشتیانه له‌ناو ئایینه‌كاندا.