مادده‌ی سێیه‌م: وه‌زاره‌ت له‌م پێكهاتانه‌ی خواره‌وه پێك دێ:ـ یه‌كه‌م: وه‌زیر: سه‌رۆكی باڵای وه‌زاره‌ته وبه‌رپرسه له به‌ڕێوه‌بردنی كاره‌كانیدا وسه‌رپرشتی وچاودێری كردنی چالاكییه‌كانی و، له‌وه‌وه ئه‌و بڕیار‌و فه‌رمان ورێنماییانه ده‌رده‌چن كه په‌یوه‌ندییان به ئه‌ركه‌كانی وه‌زاره‌ت وپێكهاته‌كانی وده‌سته‌ڵات وهه‌موو كاروباره هونه‌ری وكارگێڕیی ورێكوپێكی به‌پێیی حوكمه‌كانی یاساوه هه‌یه وله‌به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به‌رپرسه به‌وناوه‌ی كه ئه‌ندامێكی هاوكاره له‌و ئه‌نجومه‌نه‌دا وبۆی هه‌یه هه‌ندێك له ده‌سته‌ڵاته‌كانی بدات به‌و كه‌سه كه له وه‌زاره‌تدا به گونجاوی ده‌زانێ. دووه‌م: بریكاری وه‌زاره‌ت: یارمه‌تی وه‌زیر ده‌دات له ئاراسته‌كردنی كاروباری وه‌زاره‌ت وسه‌رپه‌رشتی كردنی كاره‌كانی له چوارچێوه‌ی ئه‌و ده‌سته‌ڵاته‌ی كه وه‌زیر پێی ده‌دات وده‌بێ بڕوانامه‌ی به‌رایی زانكۆی هه‌بێت وخاوه‌ن شاره‌زایی وكارامه‌یی بێت. سێیه‌م:راوێژكاران: وه‌زیر راوێژكاری ده‌بێت ونابێ ژماره‌یان له چوار پتر بێت ویارمه‌تی وه‌زیر ده‌ده‌ن له به‌ڕێوه‌بردنی كاروباری وه‌زاره‌ت وجێبه‌جێ كردنی ئه‌ركه‌كانی ئه‌مه‌ش به‌پێشكه‌ش كردنی راوێژ وپێشنیازی پێویست بۆی و، وه‌زیر به‌پێی پێویستی وه‌زاره‌ت له كه‌سایه‌تی خاوه‌ن پسپۆڕی جیاجیا هه‌ڵیان دهبژێڕی وراسته‌وخۆ به وه‌زیره‌وه به‌ستراونه‌ته‌وه. چواره‌م:نووسینگه‌ی وه‌زیر: فه‌رمانبه‌رێك به پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ر سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات و به‌ڕێوه‌ی ده‌بات كه بڕوانامه‌ی به‌رایی زانكۆی هه‌بێت و چه‌ند فه‌رمانبه‌رێك یاریده‌ی ده‌ده‌ن. پێنجه‌م: نووسینگه‌ی بریكاری وه‌زاره‌ت: فه‌رمانبه‌رێك به‌پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ر به‌ڕێوه‌ی ده‌بات كه بڕوانامه‌ی به‌رایی زانكۆ هه‌بێت وچه‌ند فه‌رمانبه‌رێك یاریده‌ی ده‌ده‌ن. شه‌شه‌م:به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ڕاگه‌یاندن وپه‌یوه‌ندییه‌كان: به‌ڕێوه‌به‌رێكی گشتی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات وبه‌ڕێوه‌ی ده‌بات كه بڕوانامه‌ی به‌رایی زانكۆ هه‌بێت وخاوه‌ن شاره‌زایی وكارامه‌یی بێت بو ماوه‌یه‌ك له (10) ده سالأ كه‌متر مه‌بێ. حه‌وته‌م: به‌رێوه‌به‌رایه‌تیی گشتی پلاندان وبه‌دواداچوون: به‌رێوه‌به‌رێكی گشتی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات وبه‌رێوه‌ی ده‌بات،كه بڕوانامه‌ی به‌رایی زانكۆی هه‌بێت وخاوه‌نی شاره‌زایی وكارامه‌یی بێت. هه‌شته‌م: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی كارگێڕیی و دارایی: به‌رێوه‌به‌رێكی گشتی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات وبه‌رێوه‌ی ده‌بات كه بڕوانامه‌ی به‌رایی زانكۆ هه‌بێت وخاوه‌ن شاره‌زایی وكارامه‌یی بێت بۆ ماوه‌یه‌ك له ده سالأكه‌متر نه‌بێ. نۆیه‌م: به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی وه‌رزش ویارییه میللیه‌كان:به‌ڕێوه‌به‌رێكی گشتی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات وبه‌ڕێوه‌ی ده‌بات كه بڕوانامه‌ی به‌رایی زانكۆی هه‌بێت وخاوه‌ن شاره‌زایی وكارامه‌یی بێت بۆ ماوه‌یه‌ك كه له ده سالأ كه‌متر نه‌بێ. ده‌یه‌م:به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی وه‌رزش ولاوان له پارێزگاكانی هه‌رێمدا:هه‌ر یه‌كه‌یان به‌ڕێوه‌به‌رێكی گشتی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات وبه‌ڕێوه‌ی ده‌بات كه بڕوانامه‌ی به‌رایی زانكۆی هه‌بێت وخاوه‌ن شاره‌زایی وكارامه‌یی بێت بۆ ماوه‌یه‌ك كه له ده سالأ كه‌متر نه‌بێ.