مادده‌ی پێنجه‌م: مادده‌ی بیست و پێنجه‌می یاساكه هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه‌و ئه‌مه‌ی خواره‌وه جێی ده‌گرێته‌وه: یه‌كه‌م: له‌سه‌ر كۆمپانیا نیشتیمانییه بازرگانی و پیشه‌سازی و كشتوكاڵی و خزمه‌تگوزاری یان ڕاوێژكارییه چ هاوبه‌شه‌كان یان ئه‌وانه‌ی خاوه‌ن به‌رپرسیارییه‌تییه‌كی دیاری كراون و سه‌رماییه‌ی له (37500000) سی و حه‌وت ملیۆن و پێنج سه‌د هه‌زار دیناركهمتر نه‌بێ و ئه‌و كۆمپانیا بیانیانه‌ی كه له‌هه‌رێمدا كار ده‌كه‌ن یان لقیان تێدا هه‌یه، گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ پارێزه‌رێك یان زیاتر ببه‌ستن بۆ ئه‌وه‌ی ڕاویژكاری یاساییان پێ بدات. دووه‌م: بڕی (15000) پانزه هه‌زار دینار غه‌رامه‌ی دواخستن له‌سه‌ر هه‌ر رۆژێكی دواخستن ده‌سه‌پێنرێت، ئه‌گه‌ر لایه‌نه‌كانی ناوبراو له بڕگه‌ی (یه‌كه‌م) ی ئه‌م مادده‌یه له جێبه‌جێكردنی حوكمه‌كانی دواكه‌وتن. سێیه‌م: پارێزه‌ر بۆی نیه له‌گه‌ڵ پتر له دوو كۆمپانیایی نیشتیمانی ودوو كۆمپانیای بیانی بۆ مه‌به‌سته‌كانی ناوبراوی بڕگه‌ی (یه‌كه‌م)ی سه‌ره‌وه گرێبه‌ست بكات. چواره‌م: له‌سه‌ر ئه‌و لایه‌نانه‌یه كه‌له‌بڕگه‌ی( یه‌كه‌م)ی سه‌ره‌وه‌دا ناوبراون رێژه‌ی 10% له جیاتی پێشكه‌ش كردنی ڕاوێژكاری یاسایی پارێزه‌ر بۆ ماوه‌ی ساڵێكی ته‌واو بده‌ن و پاشماوه‌ی ساڵیش بۆ مه‌به‌ستی ڕهسمهكهو ناردنی پاره‌كه بۆ سه‌ندیكا تاوه‌كو داهات تۆماری بكات به‌ساڵی ته‌واو ده‌ژمێردرێت، به‌مه‌رجێك له (100000) سه‌د هه‌زار دینار زیاتر نه‌بێت. پێنجه‌م:وا داده‌نرێت كه‌پارێزه‌ر گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ لایه‌نه ناوبراوه‌كانی بڕگه‌ی( یه‌كه‌م)ی سه‌ره‌وه له رۆژی په‌سه‌ند كردنی گرێبه‌سته‌كه له‌لایه‌ن سه‌ندیكاوه مۆر كردووه.