مادده‌ی شازده:
له‌سه‌ر داواكردنی وه‌زیر یان ئه‌و كه‌سه‌ی كه وه‌زیر ده‌سه‌ڵاتی پێ ده‌دا ،دادگای بیدائه‌ی ناوچه‌ی ریكخراوه‌كه ده‌شێ به بڕیارێ پاش وه‌رگرتنی پله‌ی بنبڕی رێكخراوه‌كه هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه له‌م حاڵه‌تانه‌ی خواره‌وه:
1-ئه‌گه‌ر ماوه‌ی ساڵێك به‌سه‌ر دامه‌زراندنی رێكخراوه‌كه‌دا تێپه‌ر بووبێ و، رێكخراوه‌كه به بێ هیچ هۆكارێكی له ده‌سه‌ڵات به‌ده‌ر، ئیش‌و كاری خۆی به‌پێی ده‌قی بیرۆكه‌ی ده‌ست پێ نه‌كردبێ.
2-ئه‌گه‌ر بزاڤه‌كانی له‌و ئامانجانه لایدابێ كه بۆی دامه‌زراوه.
3-ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌نده لاواز بووبێ كه نه‌توانێ عه‌هد و په‌یمان و ئیلتیزاماتی دارایی و یاسایی خۆی به‌جێ بهێنێ.