مادده‌ی سی و یه‌كه‌م:
یه‌كه‌م:
أ ـ ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ری به سه‌رۆكایه‌تی سه‌رۆكی دادگای پێداچوونه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستانی عێراق و ئه‌ندامێتی پێشینترین دوو جێگر له جێگرانی سه‌رۆك و ئه‌گه‌ر له كایه‌دا نه‌بوون پێشینترین دوو داوه‌ری دادگای پێداچوونه‌وه و سه‌رۆكی دیوانی تۆماری یاسایی (دیوان التدوین القانونی)و سه‌رۆكی داوای گشتی (الادعاء العام) و به‌ڕێوبه‌ری گشتی تۆماری موڵكایه‌تی (التسجیل العقاری). "5"
ب ـ ئه‌گه‌ر سه‌رۆك ئامادهنه‌بوو پێشینرین دوو جێگره‌كه‌ی جێگه‌ی ده‌گرنه‌وه‌و ئه‌گه‌ر ئه‌وانیش ئاماده نه‌بوون پێشینترین ئه‌ندامانی دادگای تێ هه‌ڵچوونه‌وه سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌ن ده‌كا.
دووه‌م:
ئه‌نجوومه‌ن به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه له مانگێك دا جارێك كۆده‌بێته‌وه وسه‌رۆكیش بۆی هه‌یه له كاتی پێویستیدا داوای كۆبوونه‌وه‌ی بكا وكۆبوونه‌وه‌ی به بێ ئاماده‌بوونی سه‌رۆك یا ئه‌وه‌ی له كاتی ئاماده نه‌بوونیدا جێگه‌ی ده‌گرێته‌وه‌و به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه سێ له چوار به‌شی ئه‌ندامانی پێك نایه‌ت و بڕیاره‌كانیش به زۆربه‌ی ژماره‌ی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن ده‌درێن.
سێ یه‌م:
ئه‌نجوومه‌ن سكرتێرێكی له وه‌رگرانی باوه‌ڕنامه‌ی به‌كالۆریۆسی له یاسادا ده‌بێ كه رێكخستنی كاروباری ئه‌نجوومه‌ن و ئاماده‌كردنی به‌رنامه‌ی كاری و پوخته كردنی ئه‌و كێشانه‌ی ده‌خرێته به‌رده‌می و راگه‌یاندنی بڕیاره‌كانی له ئه‌ستۆ ده‌بێ.