مادده‌ی سیازده‌یه‌م:
یه‌كه‌م:دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه ده‌سته‌یه‌كی دادوه‌ری باڵایه بۆ دادگاكانی یه‌ك پارێزگا یا زیاتر و له سه‌رۆك و ژماره‌یه‌كی پێویست له جێگری سه‌رۆك و دادوه‌ر پێك دێ و ئه‌و تایبه‌تكاریانه‌ی به‌جێ دێنێ و كه به پێی یاسا بۆی دیاری ده‌كرێن.
دووه‌م: پێك هێنانه‌ی دادگاكانی تێهه‌ڵچوونه‌وه به‌م جۆره ده‌بێ.
1-دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی ناوچه‌ی هه‌ولێر كه دادگاكانی هه‌ردوو پارێزگای هه‌ولێر و دهۆك ده‌گرێته‌وه و مه‌ڵبه‌نده‌كه‌ی له شاری هه‌ولێر ده‌بێ.
2-دادگای تێهه‌ڵچوونوه‌ی ناوچه‌ی كه‌ركوك كه دادگاكانی هه‌ردوو پارێزگای كه‌ركوك و سلێمانی ده‌گرێته‌وه و مه‌ڵبه‌نده‌كه‌ی له شاری كه‌ركوك ده‌بێ.
سێیه‌م: ده‌شێ له‌سه‌ر پێشنیازی وه‌زیر و بڕار له‌سه‌ر دانی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری (مجلس القچاء) په‌یوه‌ندی دادگابه‌ك یا زیاتر له دادگایه‌كی تێهه‌ڵچوونه‌وه دابڕ بكرێ و به یه‌كێكی تریانه‌وه ببه‌سترێته‌وه.