ماده‌ی دوازده‌یه‌م:
یه‌كه‌م: ده‌سه‌ڵاته‌كانی سه‌رۆكی دادگای پێداچوونه‌وه ئه‌مانه‌ن:
1-به‌ڕێوه‌بردنی دادگا.
2-سه‌ۆكایه‌تیكردنی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی.
3-سه‌رۆكایه‌تی كردنی ده‌سته‌ی گشتی و ده‌سته‌ی فراوان یا هه‌ریه‌كێ له ده‌سته‌كانی دادگای پێداچوونه‌وه.
4-پشكنینی كار و باری دادگای پێداچوونه‌وه.
5-ناردنی ئه‌و تانووتانه‌ی پێشكه‌ش به دادگا ده‌كرێن بۆ وه‌رگرتنی ره‌سم و ئه‌مانه‌ت و تۆمار كردنیان.
6-مۆڵه‌تدان به دادوه‌رانی دادگا و مووچه خۆران و كرێكارانی.
7-نووسینی راپۆرتی ساڵانه له باره‌ی مووچه خۆرانه‌وه.
8-ئیمزا كردنی نووسراوه ره‌سمییه‌كان بۆ وه‌زاره‌ته‌كان.
دووه‌م: ده‌سه‌ڵاته‌كانی جێگری سه‌رۆكی دادگای پێداچوونه‌وه ئه‌مانه‌ن:
1-به‌جێهێنانی كاره‌كانی سه‌رۆكی دادگای پێداچوونه‌وه له كاتی ئاماده نه‌بوونیدا.
2-سه‌رۆكایه‌تی كردنی یه‌كێك له ده‌سته‌كانی دادگای پێداچوونه‌وه.
3-به‌شداریكردن له ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی دا.
4-ئیمزا كردنی ئه‌و نووسراوانه‌ی داوا كۆتایی پێهێنراوه‌كانی له‌گه‌ڵ بڕیاره‌كانی دادگای پێداچوونه‌وه‌دا پێ ده‌نێردرێنه‌وه.
5-هه‌ر ده‌سه‌ڵاتێك كه سه‌رۆك ده‌یداتێ.