مادده‌ی چله‌م: یه‌كه‌م: جێگری سه‌رۆكی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه و دادوه‌رانی به‌بڕیاری ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری و به پاڵاوتن له‌لایه‌ن سه‌رۆكی دادگای تێ هه‌ڵچوونه‌وه‌وه له نێوان دادوه‌رانی پۆلی یه‌كه‌م و دووه‌مدا دیاری ده‌كرێن. دووه‌م: سه‌رۆكی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه به بڕیاری ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری و به پاڵاوتن له‌لایه‌ن وه‌زیری داده‌وه له‌نێوان دادوه‌رانی پۆلی یه‌كه‌م و له‌جێگرانی دادگاكانی تێ هه‌ڵچوونه‌وه داده‌مه‌زرێنرێ. سێیه‌م: دادوه‌ری دادگای پێداچوونه‌وه به فه‌رمانێكی هه‌رێمی و له‌سه‌ر پێشنیازی وه‌زیری داد له نێوان دادوه‌رانی پۆلی یه‌كه‌مدا ده‌دمه‌زرێنرێ و له‌وانه‌ی به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه بۆ ماوه‌ی دوو ساڵ یه‌كێ له‌و وه‌زیفانه‌ی دیبێ: أ ـ سه‌رۆكی دادگای تێ هه‌ڵچوونه‌وه. ب ـ جێگری سه‌رۆكی دادگای تێ هه‌ڵچوونه‌وه. ج ـ دادوه‌ری دادگای تێ هه‌ڵچوونه‌وه. د ـسه‌رۆكی دیوانی تۆماری یاسایی و تۆماركاره یاساییه‌كان. ه ـ سه‌رۆكی ده‌سته‌ی سه‌رپه‌رشتكارانی داد. و ـ سه‌رۆكی داوای گشتی و جێگری داواكاری گشتی. ز ـ به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی داد. چواره‌م: جێگری سه‌رۆكی دادگای پێداچوونه‌وه به فه‌رمانێكی هه‌رێمی و له‌سه‌ر پێشنیازی وه‌زیری داد له‌و دادوه‌رانه‌ی دادگا دادمه‌زرێنرێ كه به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه سێ ساڵی تێدا به‌سه‌ر بردبێ.