مادده‌ی سی و هه‌شته‌م: یه‌كه‌م: دادوه‌ر له پله‌یه‌كه‌وه بۆ پله‌یه‌كی به‌رزتر به بڕیاری ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری دوای به‌سه‌ربردنی ئه‌و ماوه‌یه‌ی له بڕگه‌ی (یه‌كه‌م)ی مادده‌ی (37)ی ئه‌م یاسایه‌دا دیاری كراوه به‌رزده‌كرێته‌وه. دووه‌م: ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری له به‌رزكردنه‌وه‌ی پله‌ی هه‌ر دادوه‌رێكدا راپۆرتی سه‌رۆكی تێهه‌ڵچوونه‌وه و سه‌رپه‌رشتكاری داد له‌باره‌ی لێهاتوویی و هه‌ڵسوراندنی كاره‌كه‌یه‌وه به باشی و رای وه‌زاره‌تی داد له‌باره‌ی ره‌وشت و ره‌فتاری یه‌وه ره‌چاو ده‌كا. سێ یه‌م: ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری ئه‌گه‌ر بۆی سه‌لماند ئه‌و دادوه‌ره بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی پله‌كه‌ی لێهاتووه بڕیاری بۆ ده‌دا و وه‌زاره‌تی داد فه‌رمانی بۆ ده‌رده‌كا. چواره‌م: ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری ماوه‌یه‌ك كه‌له سێ مانگ كه‌متر و ساڵێك زیاتر نه‌بێ بۆ زیاتر له‌یه‌ك جاریش دوابخا ئه‌گه‌ر وای بۆچوو كه شیاوی نییه. پێنجه‌م: ئه‌گه‌ر دادوه‌رێك زیاتر له دووجاری یه‌ك له دوای یه‌ك له هه‌مان پله‌دا به‌رزكردنه‌وه‌ی دواخرا ده‌شێ له‌سه‌ر پێشنیازی وه‌زیری داد و بڕیاری ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری و به‌فه‌رمانێكی هه‌رێمی كۆتایی به خزمه‌تی بهێنرێ یا بگوێزرێته‌وه بۆ كارێكی شارستانی (مه‌ده‌نی).