مادده‌ی چواره‌م:
وه‌زاره‌ت ئه‌نجومه‌نێكی راوێژی هه‌یه و پێك دێت له:
یه‌كه‌م: وه‌زیر سه‌رۆك
دووه‌م: هه‌ردوو بریكاری وه‌زاره‌ت ئه‌ندام، له حاڵه‌تی ئاماده نه‌بوونی وه‌زیر، بریكاری دێرینی وه‌زاره‌ت سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجومه‌نه‌كه ده‌كات.
سێیه‌م: راوێژكاران ئه‌ندام.
چواره‌م: به‌ڕێوه‌به‌رانی گشتیی وه‌زاره‌ت ئه‌ندام.
پێنجه‌م: هه‌ر شاره‌زا یان پسپۆرێك كه وه‌زیر له ناوخۆی وه‌زاره‌ت یان ده‌ره‌وه‌ی هه‌ڵیده‌بژێرێت، به‌بێ ئه‌وه‌ی مافی ده‌نگدانی هه‌بێت.