مادده‌ی بیست و هه‌شته‌م:
1-ئه‌نجوومه‌نێك ده‌زگا به‌رێوه ده‌با كه پێك دێ له سه‌رۆكه‌كه‌یی و عه‌میده‌كانی په‌یمانگاكان و وه‌زاره‌ته په‌یوه‌نداره‌كان له وانه‌ی به لایه‌نی كه‌مه‌وه له راده‌ی به‌رێوه‌به‌ری گشتی دان و له دیاركردنیاندا كامه‌ندی و پسپۆری له لایه‌ن سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه بۆ ماوه‌ی دوو ساڵ ده‌یێ و ده‌شێ نوێ بكرێته‌وه، هه‌روه‌ها نوێنه‌رێكی هه‌ڵبژێردراو له لایه‌ن ده‌سته‌ی ده‌رس وتنه‌وه‌ی هه‌ر په‌یمانگایه‌ك بۆ ماوه‌ی دوو ساڵ.
2-ئه‌نجومه‌نی ده‌زگا ئه‌و تایبه‌تكاری و ده‌سه‌ڵاتانه به‌جێ دێنێ كه به ئه‌نجومه‌نی زانكۆ سپێردراون به شێوه‌یه‌ك كه له‌گه‌ڵ بارودۆخی ده‌زگا بگونجێ و بۆیشی هه‌یه هه‌ندێ له ده‌سه‌ڵاته‌كانی به سه‌رۆكی ده‌زگا بسپێرێ.
3-تایبه‌تكاری چۆنێتی بریاره‌كانی به پێی مادده (13،14)ی ئه‌م یاسایه ده‌بێ.