مادده‌ی شازده‌یه‌م:
ئه‌نجومه‌نی كۆلێج ئه‌و تایبه‌تكارانه به‌جێ دێنێ:
1-تایبه‌تكارییه زانستییه‌كان:
أ-دانای نه‌خشه‌ی وه‌رگرتن بۆ خوێندنی سه‌ره‌تایی و باڵا به‌پێی به‌ش یا لقی زانستی و مه‌رجه‌كانی تایبه‌تكاریان و به دواداچوونی جێبه‌جێ كردنیان.
ب-دانانی نه‌خشه‌یه‌كی تایبه‌تی بۆ لێكۆلینه‌وه‌ی زانستی دانان و وه‌رگێران و بڵاوكردنه‌وه و دابین كردنی پێویستی یه‌كانی خوێندن و ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی ده‌رس وتنه‌وه.
ج-دانانی نه‌خشه‌ی كردنه‌وه‌ی به‌ش و لقه زانستیییه‌كان و مه‌ڵبه‌نده‌كان و پێشنیازكردنی به‌ش و لقی زانستی نوێ یا لێكدانیان یا هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌یان و دابه‌شكردنی به‌رنامه‌كان به‌سه‌ر ساڵه‌كانی خوێندن.
د-بڕیار له‌سه‌ر دانی نه‌خشه‌كانی به‌شه زانستییه‌كان له باره‌ی داوه‌تكردنی پرۆفیسۆره مێوانه‌كانه‌وه (الاساتژه الزائرین).
ه-بریار له‌سه‌ر دانی ناونیشانی نامه زانكۆییه‌كان و دیاریكردنی لیژنه‌كانی تاقیكردنه‌وه‌ی گشتی و سه‌رپه‌رشتكار و به‌شدار و ئه‌نجامه‌كانی لێدوان لێ زیادكردن و لێ به‌لاوه نان له باسه‌كانی خوێندنی بڵا و په‌سه‌ند كردنی ناوی ئه‌وانه‌ی تاقیكردنه‌وه‌ی ده‌ره‌كی (امتحان خارجی) ده‌ده‌ن به‌ش یا لقه زانستییه‌كی پێشنیازی كردوون.
و-پێشنیازكردنی خوێندنی باڵای نوێ و به‌رنامه و نه‌خشه‌كانی ساڵانه‌یان و هه‌ر كاروبارێكی تر كه له برَگهی (ه)ی ئه‌م مادده‌ییه نه‌وتراوه.
ز-بڕیار له‌سه‌ر دانی جێبه‌جێ كردنی مه‌شقی پراكتیكی هاوینان بۆ قوتابیان.
2-تایبه‌تكارییه ئیدارییه‌كان:
أ-سه‌رپه‌رشتی كردنی كاروباری كۆلێج وبایه‌خدان به چالاكی زانستیی و رۆشنبیری په‌روه‌رده‌یی و وه‌رزشیه جۆراو جۆره‌كان.
ب-ئاماده‌كردنی (ملاك)ی كۆلێج له ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی ده‌رس وتنه‌وه‌ی كۆلێج له‌سه‌ر پێش كۆتایی خوێندن له‌به‌ر رۆشنایی ئه‌و پێشنیازانه‌ی كه عه‌مید و ئه‌نجومه‌نه‌كانی به‌ش و لقه‌كانی پێشكه‌شی ده‌كه‌ن.
ج-پێشنیاز كردنی ئیجازه‌ی له ناوه‌وه‌ی هه‌رێمدا بۆ كارگه‌رانی كۆلێج له‌سه‌ر پێشنیاز كردنی به‌ش یا لقی زانستی په‌یوه‌ندیدار.
د-پێشنیاز كردنی گه‌رانه‌وه‌ی ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی ده‌رس وتنه‌وه بۆ سه‌ركار له‌سه‌ر پێشنیازی به‌ش یا لقی په‌یوه‌ندیدار (ئیجازه و زه‌ماله و بعپه) بدرێ به ئه‌ندامانی.
ه-په‌سه‌ندكردنی خۆته‌رخانكردنی (تفرغ) ئه‌ندامی ده‌سته‌ی ده‌رس وتنه‌وه له ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمدا به پێی پێوانه ره‌چاوكراوه‌كان.
و-سه‌پاندنی سزای (انچباگی) به‌سه‌ر قوتابیاندا به پێی په‌یره و رێنماییه ره‌چاو كراوه‌كان.
ز-سه‌یر كردنی هه‌موو ئه‌و كاروبارانه‌ی تر كه عه‌مید بۆیان ده‌نێرێ.
ح-سه‌رپه‌رشتییی جێبه‌جێ كردنی په‌یره و رێنماییه‌كانی سه‌باره‌ت به كاروباری زانستی كۆلێج.
گ-راسپاردن به (انتداب) كردنی ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی ده‌رس وتنه‌وه (محاضره‌كان) بۆ خوێندنی باڵا به پێی ژماره و پێویستی كه‌به‌ش و لقه‌كانی دیاری ده‌كه‌ن.
ی-پێشنیاز كردنی نه‌خشه پێگه‌یاندن (تأهیل)ی كارگێری زانستی و ئیداری.
ل-پێشنیاز كردنی نه‌خشه په‌یوه‌ندی رۆشنبیری دوو قووڵی.
م-ئه‌نجومه‌ن بۆی هه‌یه لیژنه‌ی یاریده‌ده‌ر بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌ركه زانستی و ئیداری و دارایی و په‌روه‌رده‌ییه‌كانی پێكبێنێ.
3-تایبه‌تكارییه داراییه‌كان:
أ-پێشنیاز كردنی نه‌خشه و بووجهه‌ی ساڵانه و به‌رنامه‌ی كه‌ل و په‌ل و هێنان (استیراد)ی ساڵانه‌و نه‌خشنه‌ی به‌گه‌رخستن (استپمار)ی ساڵانه.
ب- راسپاردن به بڕیار دانی دوا حیساب (الحساب الختامی).
ج-په‌سه‌ند كردنی سكێچ و نه‌خشه‌و خشته‌ی (كمیات) كار‌و پرۆژه تایبه‌تییه‌كانی كه‌له بووجهه‌ی ئاسایی و به‌گه‌ر خستندا هههن و حه‌واله كردن و به‌لێن به‌ستن بۆ جێبه‌جێكردنیان به پێی حوكمه‌كانی یاسا په‌یره و مه‌رجه تایبه‌تییه‌كانی.
د-ئه‌نجومه‌ن بۆی هه‌یه هه‌ندێ له ده‌سه‌ڵاته‌كانی به عه‌مید بسپێرێ.