مادده‌ی (17): مادده‌ی (هه‌ژده‌م)ی یاسای ده‌سته هه‌موارده‌كرێت و به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌خوێندرێته‌وه: به‌شداربوو له تاوانی ده‌سكه‌وتی ناڕه‌وا له سزادان ده‌بوردرێت ئه‌گه‌ر هه‌ڵسا به ئاگاداركردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته تایبه‌تمه‌نده‌كان له تاوانه‌كه به‌ر له ئاشكرابوونی، یان هاوكار بوو له گه‌ڕان و لێكۆڵینه‌وه له ئاشكراكردنی، یان ئه‌و مایانه‌ی لێیه‌وه وه‌ده‌ست هاتوون ئاشكرا بكات و بگه‌ڕێندرێته‌وه و، حوكمی ئه‌م مادده‌یه پێویستبوونی حوكمدان له‌سه‌ر به گه‌ڕاندنه‌وه پێشێل ناكات.