مادده‌ی (10): مادده‌ی (ده‌یه‌م)ی یاساكه هه‌موار ده‌كرێت و به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌خوێندرێته‌وه: سه‌رۆك ئه‌م ده‌سه‌ڵاتانه‌ی خواره‌وه پیاده ده‌كات: یه‌كه‌م: به‌ڕێوه‌بردن و راگیركردنی كاره‌كانی ده‌سته و مسۆگه‌ركردنی به ئه‌نجام گه‌یاندنی ئه‌ركه‌كانی له سنووری یاسادا به‌و جۆره‌ی به‌دیهێنانی ئامانجه‌كانی مسۆگه‌ر ده‌كات. دووه‌م: دامه‌زراندن و به‌رزكردنه‌وه و به‌رزه‌فته‌كردنی فه‌رمانبه‌رانی ده‌سته به‌پێی یاسا كارپێكراوه‌كان. سێیه‌م: داواكردنی دابینكردنی لێكۆڵه‌ره‌وه‌ی دادی بۆ ده‌سته له لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار چواره‌م: پێشكه‌شكردنی راپۆڕتی ناوبه‌ناو بۆ په‌رله‌مان هه‌ر شه‌ش مانگ جارێك یان هه‌ر كاتێك پێویست بكات كه چاڵاكیه‌كانی ده‌سته و پوخته‌یه‌ك له‌سه‌ر ئه‌و كێشانه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌یان لێكراوه و ئه‌وانه‌ی پارێزراون یان داخراون و، ئه‌وانه‌ی ره‌وانه‌ی دادگا تایبه‌تمه‌نده‌كان كراون له خۆ بگرێت و ده‌سته له پێگه‌ی ئه‌لیكترۆنی خۆی بڵاویان ده‌كاته‌وه و ده‌یخاته به‌رده‌ستی ئامرازه جۆراوجۆره‌كانی راگه‌یاندن. پێنجه‌م: ده‌ركردنی ئه‌و رێنماییانه‌ی له‌م یاسایه‌دا ده‌قیان له‌سه‌ر كراوه. شه‌شه‌م: هه‌ڵسان به كار‌و ئه‌ركه‌كان و پیاده‌كردنی ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ی ئه‌م یاسایه یان هه‌ر یاسایه‌كی به‌ركاری تر ده‌قیان له‌سه‌ر ده‌كات.