مادده‌ی سێیه‌م: یه‌كه‌م: وه‌زاره‌ت له‌م پێكهاتانه‌ی خواره‌وه پێك دێت: 1- وه‌زیر :سه‌رۆكی باڵا‌و به‌رپرسی ئیش و كاروئاڕاسته‌كردنی سیاسه‌تی وه‌زاره‌ته‌كه‌یه‌و سه‌رپه‌رشتی و چاودێریان ده‌كا، هه‌موو بڕیار‌و فه‌رمان و رینماییه‌كیش كه پێوه‌ندیی به‌ئه‌ركوفرمان وپێكهاته‌و ده‌سه‌ڵات وكاروباری دیكه‌ی هونه‌ری و دارایی وئیداری ورێكخستنی وه‌زاره‌ته‌كه‌وه هه‌بێ، به‌پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه له وه‌زیره‌وه ده‌رده‌چن وخۆی سه‌رپه‌رشتیی جێبه‌جێكردنیان ده‌كات و به‌رپرسیشه له به‌رده‌می ئه‌نجومه‌نی وه‌زیراندا چونكه خۆی ئه‌ندامێكی هاوكاری ئه‌نجومه‌نه‌كه‌یه‌و، بۆی هه‌یه هه‌ندێ له ده‌سه‌ڵاته‌كانی خۆی به بریكاری وه‌زاه‌ته‌كه، یان به به‌ڕێوبه‌ره گشتییه‌كان یان به هه‌ر فرمانبه‌رێكی وه‌زاره‌ته‌كه، كه خۆی به‌باشی بزانی َ، بسپێرێ. 2- بریكاری وه‌زاره‌ت: له چوارچێوه‌ی ئه‌وده‌سه‌ڵاته‌ی كه وه‌زیر پێی ده‌سپێرێ، یاریده‌ی وه‌زیر ده‌دات له ئاڕاسته‌كردن و سه‌رپه‌رشتیكردنی كاروباری وه‌زاره‌تدا.مه‌رجیشه بڕوانامه‌ی زانكۆی تایبه‌تمه‌ندی هه‌بێ. 3- نووسینگه‌ی وه‌زیر: فرمانبه‌رێ به‌پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ر،به‌ڕێوه‌ی ده‌با،كه‌بڕوانامه‌ی زانكۆی هه‌بێ و ژماره‌یێ فرمانبه‌ریش یاریده‌ی ده‌ده‌ن. 4- نووسینگه‌ی بریكاری وه‌زاره‌ت: فرمانبه‌رێ به پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ر به‌ڕێوه‌ی ده‌با،كه بڕوانامه‌ی زانكۆی هه‌بێ. ژماره‌یێ فرمانبه‌ریش یاریده‌ی ده‌ده‌ن. 5- راوێژكاران: له چواركه‌س زیاتر نابن.مه‌رجیشه بڕوانامه‌ی زانكۆیان هه‌بێ و خاوه‌ن ئه‌زموون و كارامه بن. 6- به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی كاروباری ئیداری و دارایی: به‌ڕێوه‌به‌رێكی گشتی سه‌رۆكایه‌تیی ده‌كا،كه بڕوانامه‌ی زانكۆی هه‌بێ و، خاوه‌ن ئه‌زموون وپسپۆربێ. 7- به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی پلاندانان و جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌كانی كاره‌با: به‌ڕێوه‌به‌رێكی گشی سه‌رۆكایه‌تیی ده‌كا،كه بڕوانامه‌ی زانكۆی هه‌بێ و،خاوه‌ن ئه‌زموون و پسپۆربێت. 8- به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی به‌رهه‌مهێنانی وزه‌ی كاره‌با: به‌ڕێوه‌به‌رێكی گشتی سه‌رۆكایه‌تیی ده‌كا،بڕوانامه‌ی زانكۆی هه‌بێ و، خاوه‌ن ئه‌زموون و پسپۆریش بێت. 9- به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی گواستنه‌وه‌ی وزه‌ی كاره‌با: : به‌ڕێوه‌به‌رێكی گشتی سه‌رۆكایه‌تیی ده‌كا، بڕوانامه‌ی زانكۆی هه‌بێ و،خاوه‌ن ئه‌زموون و پسپۆربێت. 10-به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی دابه‌شكردنی وزه‌ی كاره‌با: : به‌ڕێوه‌به‌رێكی گشتی سه‌رۆكایه‌تیی ده‌كا، بڕوانامه‌ی زانكۆی هه‌بێ و،خاوه‌ن ئه‌زموون و پسپۆربێت. 11-به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی كۆنترۆلأ و پێوه‌ندیكردن: : به‌ڕێوه‌به‌رێكی گشتی سه‌رۆكایه‌تیی ده‌كا، بڕوانامه‌ی زانكۆی هه‌بێ و،خاوه‌ن ئه‌زموون و پسپۆربێت. دووه‌م: له هه‌ر پارێزگایێ، له پارێزگاكانی هه‌رێمدا، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كی گشتی كاره‌با پێك ده‌هێنرێ، وفرمانبه‌رێ سه‌رۆكایه‌تی ده‌كاو به‌ڕێوه‌ی ده‌با،كه بڕوانامه‌ی زانكۆی هه‌بێ و، خاوه‌ن ئه‌زموون و پسپۆڕبێت.