مادده‌ی دووه‌م: وه‌زاره‌ت، ئه‌م ئه‌رك وفرمانانه‌ی خواره‌وه ده‌گرێته ئه‌ستۆ: یه‌كه‌م: به‌رهه‌م هێنان و و زامنكردن و دابه‌شكردنی وزه‌ی كاره‌با. دووه‌م:به‌گه‌ڕخستن وچاكردنهوهی به‌رده‌وامی بنكه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌باو، تۆڕه‌كانی گه‌یاندن و دابه‌شكردنی. سێیه‌م: به‌شداری كردن له به‌هێز كردنی ئابووریی نیشتمانیدا له بواری به‌رهه‌مهێنانی وزه‌و گواستنه‌وه‌ی و گه‌یاندن به به‌شدارانی به‌گشت توێژهكانیهوهو كۆنترۆلأ كردنی تۆڕی كاره‌باو كۆكردنه‌وه‌ی كرێكانی و به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی ئه‌نجامدانی كار، به مه‌به‌ستی په‌له لێ‌كردن له پێشخستنی ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی و رۆشنبیری له هه‌موو لایه‌كی هه‌رێمدا له رێگه‌ی دامه‌زراندنی ویستگه‌ی به‌رهه‌مهێنی نوێ وپێشكه‌وتوو بۆدابینكردنی پێداویستی كاره‌با بۆ هه‌نووكه وئاینده جگه له دامه‌زراندن وفراوانكردنی تۆڕی گواستنه‌وه‌و دابه‌شكردنی كاره‌با، بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ پێداویستی زیادبوونی بارگه‌كان (الاحمال)و، به‌رزكردنه‌وه‌ی پله‌ی دڵنیاییدا بگونجێ و، گه‌یاندنی ته‌زووی كاره‌با بۆ به‌شداران، به‌پێی ئاكاره‌كانی پێوانه‌یی داواكراو. چواره‌م:ئاماده‌كردنی پلانی ساڵانه‌و دوورخایه‌ن بۆ كه‌رتی كاره‌باو، سه‌رپه‌رشتیكردنی جێبه جێكردنی پلانه بریار له‌سه‌ردراوه‌كان و، هه‌ڵسه‌نگاندنی ئه‌نجامی جێبه جێكردنه كه. پێنجه‌م: ئاماده‌كردنی لێتۆژینه‌وه‌ی كه‌ڵكی هونه‌ری و ئابووری له‌سه‌ر پرۆژه‌كانی وه‌زاره‌ت و، پێشنیازی تۆماركردنیان له نێو پلانه‌كانی وه‌زاره‌تدا و، جێبه‌جێكردنی پرۆژه بریار له‌سه‌ر دراوه‌كان و ره‌چاوكردنی سه‌لامه‌تیی ژینگه. شه‌شه‌م:كۆشش بۆ وه‌كێشكردنی سه‌رمایه‌و، هاندانی وه‌به‌رهێنانی نیشتمانی و بیانی له‌و كه‌رتانه‌دا كه پێوه‌ندییان به ئیشوكاری وه‌زاره‌ته‌كه‌وه هه‌یه. حه‌وته‌م: هه‌ماهه‌نگی وته‌واوكاری (التكامل) له‌گه‌لأ وه‌زاره‌ته‌كانی فیدراڵ‌دا.