مادده‌ی پێنجه‌م : یه‌كه‌م: ئه‌ركوفرمان و ئیشی تایبه‌تی پێكهاته‌كانی وه‌زاره‌ته‌كه،به په‌یره‌وێك دیارده‌كرێن. دووه‌م:وه‌زیر، بۆی هه‌یه،به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی،یان به‌ش، یان هۆبه،له پێكهاته‌كانی وه‌زاره‌تدا به‌پێی پێداویستی ئیشه‌كانیان،له كاتی پێویستدا،بكاته‌وه یان لێكیان بدات،یان پووچه‌ڵیان بكاته‌وه. سێیه‌م:وه‌زیر بۆی هه‌یه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی وبه‌ش وهۆبه‌ی نوێ بكاته‌وه، یان تێكه‌ڵاویان كات، یان پووچه‌ڵیان بكاته‌وه، له چوارچێوه‌ی پێكهاته‌كانی وه‌زاره‌ت وبه‌پێی پێداویستی كاره‌كانی.