مادده‌ی چواره‌م: یه‌كه‌م : ئه‌نجومه‌نی راۆیژكاری وه‌زاره‌ت پێك دێت له: 1- وه‌زیر : سه‌رۆكه. 2- بریكاری وه‌زاره‌ت : جێگری سه‌رۆكه. 3- نوێنه‌ری وه‌زاره‌تی ده‌رامه‌ته سروشتیه‌كان ـ ئه‌ندامه ـ به‌مه‌رجێ پله‌ی له پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كه‌متر نه‌بێ 4- نوێنه‌ری وه‌زاره‌تی ژینگه ـ ئه‌ندامه ـ به‌مه‌رجێ پله‌ی له پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كه‌متر نه‌بێ 5- راوێژكاران، به‌مه‌رجێ له سێ كه‌س زیاتر نه‌بن ــــــــــــ ئه‌ندامن. 6- به‌ڕێوه‌به‌ره گشتییه‌كانی وه‌زاره‌ته‌كه ــــــــــ ئه‌ندامن. 7- هه‌ر شاره‌زایه‌كی پسپۆڕ،كه وه‌زیر، له ناو وه‌زاره‌ت یان له ده‌ره‌وه‌ی وه‌زاره‌ته‌وه ده‌ستنیشانی بكات ــ ئه‌ندامه دووه‌م:ئه‌نجومه‌ن، ده‌رباره‌ی ئه‌م كاروبارانه‌ی خواره‌وه (ڕاوێژ) پێشكه‌ش ده‌كا: 1-رێكخستنی سیاسه‌تی به‌رهه‌مهێنان و گواستنه‌وه‌و دابه‌شكردنی وزه‌ی كاره‌با ودانانی پلانه ستراتیجیه‌كان. 2- رێكخستنی وه‌به‌رهێنان له بواری كاره‌بادا. 3- له‌سه‌ر پێشنیازی وهزیروبهبڕیاری ئه‌نجومه‌نی راوێژكاریی وه‌زاره‌ت،كریێ كاره‌با دیارده‌كرێ، به‌مه‌رجێ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران په‌سه‌ندی بكات.