مادده‌ی پازده‌م: یه‌كه‌م: ده‌سته ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری ئاگادار ده‌كاته‌وه له حاڵه‌تی به‌ده‌ست هێنانی ناڕه‌وادا، سه‌باره‌ت به سه‌رۆكی هه‌رێم و جێگره‌كه‌ی و سه‌رۆكی په‌رله‌مان و جێگره‌كه‌ی و ئه‌ندامانی په‌رله‌مان و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و جێگره‌كه‌ی و وه‌زیره‌كان و بریكاری وه‌زاره‌ته‌كان و سه‌رۆك ده‌سته‌كانی سه‌ربه‌خۆ و بریكاره‌كانیان، بۆ لێكۆڵینه‌وه تێیاندا و ره‌وانه كردنیان بۆ دادگا به گوێره‌ی یاسا. دووه‌م: كێشه‌كانی وه‌ده‌ستهێنانی ناڕه‌وا سه‌باره‌ت به تێكڕای ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی له به‌ندی (یه‌كه‌م)ی ئه‌م مادده‌یه‌دا ده‌قنووس كراون، راسته‌وخۆ به پێی حاڵه‌ت ره‌وانه‌ی لای دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه ده‌كرێن.