مادده‌ی چوارده‌م: یه‌كه‌م: به به‌ده‌ست هێنانی ناڕه‌وا داده‌ندرێت، هه‌ر سامانێكی یه‌كێك له‌وانه‌ی له ژێر حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌دان چ بۆ خۆی یان بۆ یه‌كێكی دیكه، له رێی به‌كارهێنانی وه‌زیفه‌ی گشتی یان راسپارده‌نی گشتی (التكلیف العام) یان سیفه‌ت یان له ئاكامی ره‌فتارێكی پێچه‌وانه‌ی ده‌قێكی یاسایی به ده‌ست هێنابێت. دووه‌م: به گوێره‌ی ئه‌وه‌ی پێشوو، هه‌ر زیاد بوونێكی سامان كه به‌دی دێت له پاش وه‌رگرتنی وه‌زیفه‌ی گشتی یان راسپاردنی گشتی یان هه‌بوونی سیفه‌ت به‌سه‌ر ئه‌و كه‌سه‌ی له ژێر حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌دایه یان به‌سه‌ر هاوسه‌ره‌كه‌یدا یان منداڵانی ناكامی، هه كاتێك كه له‌گه‌ڵ داهاتیاندا نه‌گونجێت و نه‌یانتوانی سه‌رچاوه‌ی ره‌وای بۆ بسه‌لمێنن، به قۆزتنه‌وه (استغلال) داده‌ندرێت. سێیه‌م: حوكمه‌كانی بڕگه‌ی دووه‌می ئه‌م مادده‌یه به‌سه‌ر هه‌ر كه‌سێكدا پیاده ده‌بێت كه به هه‌ر سیفه‌تێك بێت سامانی گشتی به‌ده‌ست ده‌هێنێت كه سه‌رچاوه‌كه‌ی ناڕه‌وایه.