مادده‌ی سێزده‌م: یه‌كه‌م: له كاتی هه‌ر لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كدا كه ده‌سته ده‌یكات، لێكۆڵه‌ره‌وانی مافی لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌لأ هه‌ر كه‌سێك هه‌یه كه حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌یگرێته‌وه و چاوخشاندن به سه‌نه‌د و به‌ڵگه‌نامه‌ی فه‌رمیدا، له نێویاندا ئه‌وانه‌ی كه نهێنین جا پله‌ی په‌نهانییان هه‌ر چییه‌ك بێت و ده‌بێ ئه‌ركی چوونه ژووره‌وه‌یان بۆ فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندیدار به‌و ئامێرانه‌ی كه جۆری كاره‌كه‌یان ده‌یخوازێت، ئاسان بكرێت و پاراستنیان دابین بكرێت و نابێ ئه‌و ئامێرانه‌یان لێ وه‌ربگڕێت كه په‌یوه‌ندییان به كاره‌كه‌یانه‌وه هه‌یه. دووه‌م: ئه‌گه‌ر ئه‌و لایه‌نه‌ی له ژێر لێكۆڵینه‌وه‌دایه گوتی، ئه‌و زانیاری و به‌ڵگه‌نامانه‌ی داوا ده‌كرێت ببیندرێن له‌و په‌ڕی نهێنیدان و، ئه‌گه‌ری ئاشكرا كردنیان ره‌نگه ئاسایشی هه‌رێم بخاته مه‌ترسییه‌وه، سه‌رۆكی ده‌سته لیژنه‌یه‌كی لێكۆڵێنه‌وه به سه‌رۆكایه‌تیی خۆی، یان جێگره‌كه‌ی و ئه‌ندامیه‌تیی دوو له به‌ڕێوه‌به‌رانی گشتی له ده‌سته، بۆ وردبینی كردنی ئه‌و زانیاری و به‌ڵگه‌نامانه، پێك ده‌هێنێ.