مادده‌ی دوازده‌م: ده‌سته پێك دێت له: یه‌كه‌م: فه‌رمانگه‌ی كاروباری كارگێڕی ودارایی: فه‌رمانبه‌رێك به پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی سه‌رۆكایه‌تیی ده‌كات و به لای كه‌مه‌وه بڕوانامه‌ی به‌رایی زانكۆیی به‌ده‌ست هێنابێ له بواری پسپۆرایه‌تیی خۆیدا به لای كه‌مه‌وه ده ساڵی شاره‌زایی هه‌بێ. دووه‌م: فه‌رمانگه‌ی كاروباری یاسایی ولێكۆڵینه‌وه‌كان: فه‌رمانبه‌رێك به پله‌ی به‌رێوه‌به‌ری گشتی سه‌رۆكایه‌تیی ده‌كات و به لای كه‌مه‌وه بڕوانامه‌ی به‌رایی زانكۆیی له یاسادا به‌ده‌ست هێنابێ و له بواری پسپۆرایه‌تیی خۆیدا به لای كه‌مه‌وه ده ساڵی شاره‌زایی هه‌بێ، پێك دێت له: 1- به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی كاروباری یاسایی: فه‌رمانبه‌رێك به پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ر سه‌رۆكایه‌تیی ده‌كات، بڕوانامه‌ی به‌رایی زانكۆیی له یاسادا به‌ده‌ست هێنابێ، له بواری پسپۆرایه‌تیی خۆشی‌دا به لای كه‌مه‌وه پێنج ساڵ شاره‌زایی هه‌بێ، ئه‌م ئه‌ركانه‌ی دادێ ده‌گرێته ئه‌ستۆ: أ- خستنه رووی را وراوێژ له‌باره‌ی ئه‌و پرسه یاساییانه‌ی ده‌خرێنه به‌رده‌می ده‌سته‌وه. ب ـ دادبینی كردن (المرافعه) له به‌رده‌م دادگاكانی تایبه‌تمه‌ند هێنده‌ی په‌یوه‌ندیی به كێشه‌كانی گه‌نده‌ڵییه‌وه هه‌یه كه ده‌سته ده‌یان جوولێنێت و پێداچوونه‌وه به رێگاكانی تانه‌دان له‌باره‌یانه‌وه. ج ـ نوێنه‌رایه‌تی كردنی ده‌سته له لیژنه‌كانی لێكۆڵینه‌وه‌دا كه له‌سه‌ر خواستی ده‌سته پێك هێنراون. دـ ئاماده‌كردنی لێكۆڵینه‌وه وتوێژینه‌وه‌ی یاسایی تایبه‌ت به یاساكانی نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵی و رێككه‌وتننامه‌كانی نێوده‌وڵه‌تی له‌م باره‌یه‌وه. 2- به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی لێكۆڵینه‌وه‌كان: فه‌رمانبه‌رێك به پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ر سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات كه بڕوانامه‌ی به‌رایی زانكۆی له یاسادا به‌ده‌ست هێنابێ و له‌بواری پسپۆرایه‌تییه‌كه‌یدا بۆماوه‌یه‌ك به‌لای كه‌مه‌وه پێنج ساڵ شاره‌زایی هه‌بێ و ئه‌ركی ئاشكراكردنی حاڵه‌ته‌كانی گه‌نده‌ڵی له تێكڕای ده‌زگاكانی حکومتدا ده‌گرێته ئه‌ستۆ هه‌روه‌ها زانیاری له سه‌ریان به هاوكاری ئامێره‌كانی ته‌كه‌نیكی كۆده‌كاته‌وه و لێكۆڵینه‌وه‌ی تێدا ده‌كات. سێیه‌م: فه‌رمانگه‌ی خۆ پاراستن وشه‌فافیه‌ت: فه‌رمانبه‌رێك به پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی سه‌رۆكایه‌تیی ده‌كات، به‌لای كه‌مه‌وه بڕوانامه‌ی به‌رایی زانكۆی به‌ده‌ست هێنابێ، له بواری پسپۆرایه‌تیی خۆیدا به لای كه‌مه‌وه ده ساڵ شاره‌زایی هه‌بێ و ئه‌م ئه‌ركانه‌ی دادێن ده‌گرێته ئه‌ستۆ: 1- دڵنیابوون له ره‌وایی سه‌رچاوه‌كانی سامانی ئه‌و كه‌سه‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌یگرێته‌وه، ئه‌وانه‌ی به ناوی خۆیه‌وه یان به ناوی هی دیكه‌وه تۆمار كراون، جا چ له حیازه‌ی ئه‌و یان حیازه‌ی كه‌سانی دیكه‌دا بن، مادام موڵكایه‌تییان بۆ ئه‌و ده‌گه‌ڕێته‌وه. 2- په‌ره‌پێدانی كارامه‌یی لێكۆڵینه‌وه له كێشه‌كانی گه‌نده‌ڵی و شێوازه‌كانی چاودێڕیی دارایی و پشكنینی كارگێڕی و بڵاوكردنه‌وه‌ی كولتووری ده‌سپاكی وشه‌فافیه‌ت. 3- به دواداچوونی پیاده‌كردنی یاسا‌و په‌یڕه‌و و رێنماییه‌كانی په‌یوه‌ندیدار به ده‌سته‌وه. 4- بووژاندنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی له‌گه‌لأ رێكخراوه‌كانی خاوه‌ن چالاكی هاوشێوه. 5- به‌ڕێوه‌بردنی به‌رنامه‌كانی مه‌شق و گرێدانی كۆنگره به هاریكاری له‌گه‌لأ وه‌زاره‌ته‌كان و لایه‌نانی تایبه‌تمه‌ندو ده‌زگاكانی كه‌رتی تایبه‌ت. چواره‌م: نووسینگه‌ی سه‌رۆكی ده‌سته: فه‌رمانبه‌رێك به پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ر سه‌رۆكایه‌تیی ده‌كات به‌لای كه‌مه‌وه بڕوانامه‌ی به‌رایی زانكۆی به‌ده‌ست هێنا بێت.