مادده‌ی ده‌یه‌م: سه‌رۆك ئه‌م ئه‌ركانه‌ی دادێن پیاده ده‌كات: یه‌كه‌م: هه‌ڵسووڕاندنی كاره‌كانی ده‌سته و مسۆگه‌ركردنی به‌جێ گه‌یاندنی ئه‌ركه‌كانی له چوارچێوه‌ی یاسادا، به‌و جۆره‌ی ئامانجه‌كانی به‌دی ده‌هێنێت. دووه‌م: كردنه‌وه‌ی لقی ده‌سته له پارێزگا‌و ئیداره‌كانی هه‌رێمدا، به مه‌رجێك هه‌ر لقه فه‌رمانبه‌رێك به پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی به‌رێوه‌ی ببات، كه به لای كه‌مه‌وه بڕوانامه‌ی به‌رایی زانكۆیی به‌ده‌ست هێنا بێت. سێیه‌م: هه‌ر چوار مانگ جارێك یان هه‌ر كاتێك پێویست بوو، راپۆرتێكی ده‌وری پێشكه‌ش به په‌رله‌مان بكرێت، كه بریتی بێت له چالاكییه‌كانی ده‌سته‌و پوخته‌یه‌ك له باره‌ی ئه‌و كێشانه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌یان تێدا كراوه‌و ئه‌وانی داخراون و ئه‌وانه‌ی ره‌وانه‌ی لای دادگاكانی تایبه‌تمه‌ند كراون و رێ به جه‌ماوه‌ر و میدیاش ده‌درێت چاوی پێدا بخشێنن. چواره‌م: داوا له ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری بكرێت، لێكۆڵه‌ری دادی بۆ كاركردن له ده‌سته‌دا ته‌نسیب بكات.