مادده‌ی نۆیه‌م: یه‌كه‌م: ده‌سته ئه‌نجومه‌نێكی ده‌بێت و پێك دێت له: 1- سه‌رۆكی ده‌سته سه‌رۆك. 2- جێگری سه‌رۆك جێگری سه‌رۆكی ده‌سته‌و له كاتی ئاماده نه‌بوونیدا جێی ده‌گرێته‌وه. 3- به‌رێوه‌به‌رانی گشتی ده‌سته ئه‌ندام. 4- ژماره‌یه‌ك شاره‌زا له كارمه‌ندانی ده‌سته یان له ده‌ره‌وه‌ی، كه ژماره‌یان له سێ زیاتر نه‌بێت، به‌شداری له كۆبوونه‌وه و گفتوگۆیه‌كانی ئه‌نجومه‌ندا ده‌كه‌ن، به‌بێ ئه‌وه‌ی مافی ده‌نگدانیان هه‌بێت. دووه‌م: ده‌سه‌ڵاته‌كانی ئه‌نجومه‌ن: 1- ئاماده كردنی بودجه‌ی ده‌سته‌و دیاری كردنی میلاكه‌كه‌ی و دانانی خشته‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ر و كارمه‌ندانی به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌لأ وه‌زاره‌تی دارایی. 2- ده‌ركردنی په‌یڕه‌وی تایبه‌ت به ده‌سته. 3- دانانی پلانی كاری ده‌سته. 4- بڕیاردانی راپۆرتی ده‌وری كه بۆ په‌رله‌مان یان لایه‌نانی تری فه‌رمی به‌رز ده‌كرێنه‌وه. 5- لێكۆڵینه‌وه له‌و بابه‌تانه‌ی سه‌رۆك ره‌وانه‌ی لای ئه‌ویان ده‌كات و ده‌ركردنی بڕیاری پێویست له‌باره‌یانه‌وه. سێیه‌م: بڕیاره‌كانی ئه‌نجومه‌نی ده‌سته به زۆرینه ده‌درێن و له كاتی یه‌كسان بوونی ده‌نگدا، لایه‌نی كه سه‌رۆكی ده‌سته دنگی له‌گه‌لأ داوه قبوولأ ده‌كرێت.