مادده‌ی هه‌شته‌م: به‌ر له‌وه‌ی سه‌رۆك ئه‌رك و ده‌سه‌ڵاته بڕیار لێدراوه‌كه‌ی به گوێره‌ی ئه‌م یاسایه بگرێته ده‌ست، له‌به‌رده‌می په‌رله‌ماندا ئه‌م سوێنده یاساییه‌ی دادێ ده‌خوات: (سوێند به خودای مه‌زن ده‌خۆم كه ئه‌و ئه‌ركه‌ی پێم سپێردراوه به راستگۆیی و ئه‌مانه‌ت و ده‌سپاكی وبێلایه‌نی و دڵسۆزییه‌وه به جێی ده‌گه‌ینم و به ئه‌مانه‌ته‌وه یاسا‌و په‌یڕه‌و ورێنماییه‌كان بۆ نه‌هێشتنی دیارده‌ی گه‌نده‌ڵی) پیاده‌كه‌م.