مادده‌ی حه‌وته‌م: یه‌كه‌م: داواكاریی دامه‌زراندن، له پاش راگه‌یاندنی پۆسته‌كه، پێشكه‌ش به ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری ده‌كرێت، كه ژیاننامه و به‌ڵگه‌نامه‌ی تایبه‌ت به دامه‌زراندنیش هاوپێچی ده‌كرێت. دووه‌م: ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری ئه‌ركی هه‌ڵبژاردنی سێ له داواكارانی دامه‌زراندن ده‌گرێته ئه‌ستۆ، به مه‌به‌ستی كاندیدكردنیان بۆ پۆستی سه‌رۆك، تا په‌رله‌مان ئه‌ركی هه‌ڵبژاردنی یه‌كێكیان، به گوێره‌ی مادده‌ی (شه‌شه‌م/یه‌كه‌م)ی ئه‌م یاسایه بگرێته ئه‌ستۆ. سێیه‌م: ماوه‌ی خزمه‌تی سه‌رۆك چوار ساڵه و بۆ یه‌ك جار قابیلی تازه كردنه‌وه‌یه، به هه‌مان ئه‌و رێكار و بنه‌مایانه‌ی به ده‌ق له مادده‌ی شه‌شه‌می ئه‌م یاسایه‌دا هاتوون. چواره‌م: رێكاری یاسایی ده‌گیرێته به‌ر ده‌رهه‌ق به سه‌رۆك له كاتی سه‌رپێچی كردنی له‌وه‌ی په‌یوه‌ندیی به كاری وه‌زیفی ئه‌وه‌وه هه‌یه به گوێره‌ی یاسا، له پاش وه‌رگرتنی مۆڵه‌تی پێش وه‌خته له په‌رله‌مان. پێنجه‌م: به بڕیاری په‌رله‌مان له یه‌كێك له‌م حاڵه‌تانه‌ی دادێ سه‌رۆك له پۆسته‌كه‌ی لا ده‌درێت،: 1- ئه‌گه‌ر بڕیارێكی دادوه‌ری یه‌ك لاكه‌ره‌وه ده‌رچوو به تاوانبار كردنی به ئه‌نجامدانی تاوانێك یا كه‌تنێكی ئابڕووبه‌ر. 2- ئه‌گه‌ر كه‌مته‌رخه‌می یان بێ باكییه‌كی مه‌زن له به‌جێ گه‌یاندنی كار و ئه‌ركه‌كه‌یدا سه‌لمێندرا. 3- خراپ به‌كار هێنانی ده‌سه‌ڵات. شه‌شه‌م: بڕیاری لادان له هه‌ردوو حاڵه‌تی (2، 3) له بڕگه‌ی پێنجه‌می ئه‌م مادده‌یه، به پێی راسپارده‌ی لیژنه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه ده‌رده‌چێت، كه به سه‌رۆكایه‌تیی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان و ئه‌ندامیه‌تیی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و دادوه‌رێكی دادگای پێداچوونه‌وه (ته‌مییز) پێك دێت.