مادده‌ی شه‌شه‌م: یه‌كه‌م: په‌رله‌مان هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی ده‌سته به ده‌نگدانی نهێنی به زۆرێنه‌ی دوو له‌سه‌ر سێی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان له نێو سێ كاندیددا ده‌گرێه ئه‌ستۆ، كه ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری له هه‌رێمدا كاندیدیان ده‌كات. هه‌ڵبژێڕدراو به مه‌رسوومێكی هه‌رێمی و به پله‌ی وه‌زیر داده‌مه‌زرێت. له حاڵه‌تی سه‌رنه‌كه‌وتنی یه‌كێك له كاندیده‌كان به دوو له سه‌ر سێی ده‌نگی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان، هه‌ڵبژاردن له نێوانی ئه‌و دوو كاندیده‌ی كه زۆرینه‌ی ده‌نگیان به‌ده‌ست هێناوه، دووباره ده‌كرێته‌وه، سه‌ركه‌وتووش ئه‌وه‌یه كه دوو له سه‌ر سێی ده‌نگی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان به‌ده‌ست ده‌هێنێت. دووه‌م: كاندید بۆ پۆستی سه‌رۆك، سه‌رباری مه‌رجه‌كانی گشتیی وه‌زیفه، مه‌رجه ئه‌مانه‌ی دادێشی تێدا بێت: 1- به به‌ند كردن حوكم نه‌درا بێت له سه‌ر تاوانی ناكۆك به شه‌ره‌ف. 2- خاوه‌ن شیاوی و ده‌سپاكی و بێلایه‌نی بێت. 3- به‌شدار نه‌بوو بێت له‌و تاوانانه‌ی رژێمی به‌عس پلانی بۆ داڕشتبن یان جێبه‌جێی كردبن یان كردوونی. 4- بڕوانامه‌ی زانكۆیی له یاسادا به‌ده‌ست هێنا بێت و خاوه‌ن شاره‌زایی بێت له بواری كاره‌كه‌یدا بۆ ماوه‌یه‌ك كه له پازده سالأ كه‌متر نه‌بێت سه‌باره‌ت به‌وانه‌ی بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆسیان هه‌یه و دوو سالأ له‌و ماوه‌یه‌ش كه‌م ده‌كرێته‌وه سه‌باره‌ت به‌وانه‌ی بڕوانامه‌ی ماجستێریان له یاسادا به‌ده‌ست هێناوه و پێنج ساڵیش سه‌باره‌ت به‌وانه‌ی بڕوانامه‌ی دكتۆرایان له یاسادا به‌ده‌ست هێناوه و ماوه‌ی كورتی خوێندن بۆ به‌ده‌ست هێنانی هه‌ر یه‌ك له دوو بڕوانامه‌كه به ماوه‌ی كار كردن بۆ مه‌به‌سته‌كانی ئه‌م یاسایه داده‌ندرێت.