مادده‌ی پێنجه‌م: ده‌سته كار ده‌كات بۆ: یه‌كه‌م: جێبه‌جێ كردن و پیاده كردنی یاساكانی نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵی و پێوه‌ره‌كانی راژه‌ی گشتی به پێی دستوور و یاسا كار پێ كراوه‌كان. دووه‌م: لێكۆڵینه‌وه له كێشه‌كانی گه‌نده‌ڵی و ره‌وانه كردنیان بۆ دادگای تایبه‌تمه‌ند و به دواداچوونیان. سێیه‌م: وه‌رگرتنی سكاڵای هاووڵاتیان، ئه‌وانه‌ی په‌یوه‌ندییان به گه‌نده‌ڵی و لایه‌نانی جیاجیاوه هه‌یه و لێكۆڵینه‌وه كردن تێیاندا. چواره‌م: پاراستنی نهێنیی ناسنامه‌ی هاریكاران به گوێره‌ی یاسا. پێنجه‌م: بڵاوكردنه‌وه‌ی كولتوورێكی نیشتیمانی بۆ گه‌شه‌پێدانی ره‌وشتی ده‌سپاكیی كه‌سی و په‌یوه‌ست بوونی خودی به پێوه‌ره‌كانی راژه‌ی گشتی و، كار له‌گه‌لأ به‌رپرسانی تایبه‌تمه‌نددا ده‌كات، له پێناو دانانی پرۆگرامه‌كانی خوێندنی نیشتیمانی بۆ پاڵپشتی كردن له چه‌مكی ده‌سپاكیی گشتی. شه‌شه‌م: ده‌ركردنی رێنمایی بۆ رێساكانی ره‌فتاری وه‌زیفی بۆ روون كردنه‌وه‌ی پێوه‌ری راژه‌ی گشتی و ره‌وشته‌كانی، كه ده‌بێ فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم پێوه‌ی په‌یوه‌ست بن، به‌وپێیه‌ی مه‌رجێكه بۆ دامه‌زراندن و به‌رده‌وام بوون له راژه و چاودێری كردنی ئاستی په‌یوه‌ست بوون پێیانه‌وه، ماوه نا ماوه‌ش به پێی پێویست هه‌موار ده‌كرێت. حه‌وته‌م: 1- ده‌ركردنی رێنمایی به گوێره‌ی رێساكانی وه‌ده‌ستهێنانی ناڕه‌وا، كه به ده‌ق له به‌شی پێنجه‌می ئه‌م یاسایه‌دا هاتووه، كه فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم و هاوسه‌ران و منداڵانی ناكامیان په‌یوه‌ست ده‌كات، به‌رژه‌وه‌ندیی دارایی خۆیان ئاشكرا بكه‌ن، ماوه نا ماوه‌ش به گوێره‌ی ئه‌وه‌ی كه به گونجاوی ده‌زانێت بۆ به‌جێ گه‌یاندنی ئه‌و مه‌به‌ستانه‌ی لێی چاوه‌ڕوانی ده‌كرێت، هه‌موار ده‌كرێت. 2- ئاشكرا كردنی به‌رژه‌وه‌ندیی دارایی بریتییه له داتای ورد سه‌باره‌ت به سامانی راسپێردراو (المكلف) له خانووبه‌ره و گواسته (المنقوله) و داهاتی دارایی و ره‌سیدی نێو بانك و پشك و سه‌نه‌د و مافی مه‌عنه‌وی له نێو هه‌رێم و ده‌ره‌وه‌یدا. 3- ئاشكرا كردنی به‌رژه‌وه‌ندیی دارایی ئه‌مانه ده‌گرێته‌وه: أ- سه‌رۆكی هه‌رێم و جێگره‌كه‌ی. ب ـ سه‌رۆكی په‌رله‌مان و جێگره‌كه‌ی و سكرتێر و ئه‌ندامان. ج ـ سه‌رۆكی وه‌زیران و جێگره‌كه‌ی. د ـ وه‌زیران و ئه‌وانه‌ی له پله‌ی وه‌زیردان و بریكاری وه‌زاره‌ته‌كان. هـ ـ سه‌رۆكی ده‌سته‌ی گشتیی ده‌سپاكی و جێگره‌كه‌ی و هه‌موو به‌ڕێوه‌به‌رانی گشتیی ده‌سته و لێكۆڵه‌رانی. و- خاوه‌ن پله‌كانی تایبه‌ت و بریكار و یاریده‌ده‌رانیان. زـ به‌ڕێوه‌به‌رانی گشتی و یاریده‌ده‌رانیان. ح ـ دادوه‌ران و ئه‌ندامانی داواكاری گشتی و سه‌رپه‌رشتیارانی داد و لێكۆڵه‌ران. گ ـ ئه‌فسه‌رانی پاسه‌وانی هه‌رێم وهێزی ئاسایشی ناوخۆ. ی ـ سه‌رۆكی یه‌كه‌ی ئیداری و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا و قه‌زا و ناحیه‌كان و سه‌رۆكی شاره‌وانییه‌كان و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانی. ك ـ هه‌ر كه‌سێك كه له پۆستێكی مه‌ده‌نی یان سه‌ربازیدایه، له‌وانه‌ی پێشتر (له سه‌ره‌وه) ناویان نه‌هاتبێ و ده‌سته به پێویستی ده‌زانێت راپۆرتی ئاشكرا كردنی دارایی بیگرێته‌وه، به گوێره‌ی رێنماییه‌ك كه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ده‌رده‌چێت. هه‌شته‌م: 1- ده‌سته بۆی هه‌یه فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندیدار راسپێرێت، ده‌ستی ئه‌و فه‌رمانبه‌ره بكێشته‌وه كه له ژێر لێكۆڵینه‌وه دایه، به گوێره‌ی یاسای به‌رزه‌فت كردنی فه‌رمانبه‌رانی ده‌وڵه‌ت ژماره (14)ی ساڵی 1991ی كار پێ كرا‌و له هه‌رێمدا. 2- ده‌سته بۆی هه‌یه ئه‌و پێشێلكاریانه‌ی په‌یوه‌ندییان به پێوه‌ره‌كانی راژه‌ی گشتییه‌وه هه‌یه، ره‌وانه‌ی لای سه‌رۆكی ئه‌و فه‌رمانگه حكومییه بكات كه فه‌رمانبه‌ری سه‌رپێچیكار سه‌ر به ئه‌وێیه، بۆشی هه‌یه راسپارده‌یه‌ك هاوپێچ بكات بۆ گرتنه‌به‌ری رێكاری به‌رزه‌فتانه و دادوه‌ریانه. نۆیه‌م: 1- ده‌سته چاودێریی هه‌ڵسووڕاندنی سامانی هه‌رێم و شێوازی به‌ڕێوه‌بردنی ده‌كات، به هاوكاری له‌گه‌لأ دیوانی چاودێریی دارایی و لایه‌نه‌كانی تری په‌یوه‌ندیدار. 2- چاودێرییه‌كه، یاسایی بوونی بڕیار و كاری وه‌زاره‌ت و فه‌رمانگه و ده‌سته‌كانی ژێـر چاودێری و راده‌ی ده‌سپاكییان، ده‌گرێته‌وه. 3- ده‌بێ ئه‌و لایه‌نانه‌ی له ژێر چاودێریدان، له‌سه‌ر خواستی ده‌سته و بێ دواكه‌وتن، زانیاری و روون كردنه‌وه و دۆكیۆمێنت (مستند) و به‌ڵگه‌نامه‌كان پێشكه‌ش به ده‌سته بكه‌ن، له نێویشیاندا ئه‌وانه‌ی نهێنین كه پله‌ی په‌نهانییان هه‌ر چییه‌ك بێت، هه‌ر شتێكی دیكه‌ش كه ده‌سته به مه‌به‌ستی چاودێری، بینینیان به پێویست ده‌زانێت.