مادده‌ی چواره‌م: حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه پیاده ده‌بن به سه‌ر: یه‌كه‌م: سه‌رۆكه‌كانی ده‌سه‌ڵاتی یاسادانان و جێبه‌جێ كردن و دادوه‌ری و ئه‌ندامانیان و ئه‌وانه‌ی كاریان تێدا ده‌كه‌ن. دووه‌م: لایه‌نه‌كانی كه‌رتی تایبه‌ت كه وه‌ك كه‌س و كۆمپانیا كه له‌گه‌لأ وه‌زاره‌ت و ده‌زگاكان و تێكڕای فه‌رمانگه‌كانی هه‌رێمدا گرێبه‌ستیان كردووه. سێیه‌م: رێكخستنه سیاسی و رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی و رێكخراوی ناحكومی و نێوده‌وڵه‌تی كه له هه‌رێمدا كار ده‌كه‌ن، یه‌كێتی و كۆمه‌ڵه و یانه‌كان، هێنده‌ی په‌یوه‌ندیان به‌م كاروبارانه‌ی خواره‌وه‌دا هه‌بێت: 1- یاسایه‌تی سه‌رچاوه‌كانی پاره‌دان و به‌خشین. 2- جۆری خه‌رج كردن به گوێره‌ی ئه‌و رێسایانه‌ی له خه‌رج كردن‌دا په‌یڕه‌و ده‌كرێن. 3- ره‌چاو كردنی په‌یڕه‌وی ناوخۆی تایبه‌ت به خۆیان و سه‌رپێچی نه‌كردنی.