مادده‌ی سێیه‌م: ئه‌م یاسایه ئامانجه‌كه‌ی: یه‌كه‌م: جێگیركردنی میكانیزمێكی كارا بۆ چه‌سپاندنی پره‌نسیپـی سه‌روه‌ریی یاسا. دووه‌م: نه‌هێشتنی دیارده‌ی گه‌نده‌ڵی و پشتیوانی كردن له بنه‌مای شه‌فافیه‌ت و تۆكمه كردنی له نێو تێكڕای ده‌زگاكانی هه‌رێمدا، له رێی رێكاره یاساییه‌كانه‌وه. سێیه‌م: پیاده‌كردنی رێكاری پێویستی یاسایی بۆ خۆ پاراستن له گه‌نده‌ڵی. چواره‌م: پشت به‌ستن به پێوه‌ری بابه‌تی بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی كار و په‌ره‌پێدانی له راژه‌ی گشتیدا و له‌ناو بردنی رۆتین. پێنجه‌م: جێگیركردن و هه‌ڵسه‌نگاندنی ره‌فتاری وه‌زیفی و له ئه‌ستۆ گرتنی به‌رپرسایه‌تی له كاتی به‌جێ گه‌یاندنی راژه‌ی گشتی، به گوێره‌ی ئه‌و یاسا و رێكارانه‌ی گه‌نده‌ڵی حه‌رام ده‌كات.