مادده‌ی یه‌كه‌م: مه‌به‌ست له‌م ده‌سته‌واژانه‌ی خواره‌وه ماناكنی بەرامبەریانه: هه‌رێم: هه‌رێمی كوردستانی- عێراق. ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران: ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان. وه‌زاره‌ت: وه‌زاره‌تی مافی مرۆڤ. به‌ڵگه‌نامه‌كانی مافی مرۆڤ: جارنامه‌ی جیهانیی مافی مرۆڤ و هه‌ردوو په‌یمانه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و پرۆتۆكۆله پاشبه‌نده‌كانی و به‌ڵگه‌نامه و رێككه‌وتنامه‌كانی دیكه‌ش كه په‌یوه‌ندییان به مافی مرۆڤه‌وه هه‌یه و له‌گه‌ڵ داب‌و ده‌ستوور و مه‌بادیئی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستاندا ده‌لوێ و ده‌گونجێ.