مادده‌ی پێنجه‌م: یه‌كه‌م: ئه‌نجومه‌نێك به ناوی (ئه‌نجومه‌نی گواستنه‌وه و گه‌یاندن) ه‌وه له وه‌زاره‌تدا به سه‌رۆكایه‌تی وه‌زیر به‌م شێوه‌یه پێك ده‌هێنرێ. 1-بریكاری وه‌زاره‌ت جێگری سه‌رۆك 2-به‌رێوه‌به‌ری گشتی كاروباری ئیداری و دارایی ئه‌ندام 3- به‌رێوه‌به‌ری گشتی كاروباری هونه‌ری ئه‌ندام 4 –به‌رێوه‌به‌ری نه‌خشه دانان و به‌دواداچوون ئه‌ندام 5-به‌رێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌ی یاسایی ئه‌ندام 6-به‌رێوه‌به‌ری كه‌ش و هه‌وا ئه‌ندام 7-ئه‌ندامێك یا زیاتر كه وه‌زیر له ناوه‌وه یا له ده‌ره‌وه‌ی وه‌زاره‌تدا دای ده‌نێ. دووه‌م: ئه‌ركه‌كانی ئه‌نجومه‌ن: 1-ئاماده‌كردن و دارشتنی ئامانجه گشتییه‌كانی نه‌خشه‌كانی وه‌زاره‌ت له‌به رۆشنایی رێبازی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم. 2-لێداونی ئه‌و نه‌خشه سه‌ره‌تاییانه‌ی له لایه‌ن به‌رێوه‌به‌ریه‌تی نه‌خشه‌دانان و به‌دوا داچوونه‌وه له‌به‌ر رۆشنایی نه‌خشه پێشكه‌ش كراوه‌كانی دام و ده‌زگاكانی وه‌زاره‌ته‌وه ئاماده‌كراون و په‌سه‌ند كردنیان و به‌دوا داچوونی جێ به‌جێ كردنیان. 3-پێشنیاز كردنی نه‌خشه‌ی گشتی له بواری گواستنه‌وه و گه‌یاندن و پرۆگرامی به‌كار خستن و بازاكاری (تسویق)و دارایی و ئابووری دا. 4-لێدوانی ئه‌و راپۆرته گشتی یه خولییه‌ی وه‌زاره‌ت كه به‌رێوبه‌ریه‌تی نه‌خشه دانان و به‌دوا داچوون ئاماده‌ی ده‌كا و ده‌ربڕینی هه‌ر تێبینی و ئامۆژكاریه‌ك له باره‌یه‌وه كه به پێویستی ده‌زانێ. 5-لێكۆلینه‌وه‌ی پرۆژه‌كانی ئه‌و یاسا‌و په‌یره‌و و رێنماییانه‌ی په‌یوه‌ندیان به كار و بار و ئامانجه‌كانی وه‌زاره‌ته‌وه هه‌یه و ده‌ربڕینی هه‌ر تێبینی و ئامۆژكارییه‌ك له باره‌یانه‌وه كه به پێویستی ده‌زانێ. 6-لێكۆلینه‌وه‌ی هه‌ر كێشه‌یه‌ك كه وه‌زیر ده‌یخاته به‌ر ده‌می و ده‌ربرینی رای خۆی له‌باره‌یه‌وه و پێشكه‌شكردنی هه‌ر پێشنیاز و ئامژگارییه‌ك كه به باشی ده‌زانێ.