مادده‌ی شازده‌م:
ده‌كرێ رێكخراو یان تۆڕی ناحكومی به ئاره‌زوومه‌ندانه یان به زۆر هه‌ڵبوه‌شێندرێته‌وه:
یه‌كه‌م: له حاڵه‌تی به ئاره‌زوومه‌ندانه هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌دا، هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی رێكخراو به‌گوێره‌ی په‌یڕه‌وی ناوخۆی ده‌بێت، رێكخراویش له‌سه‌ریه‌تی به‌لای كه‌مه‌وه به‌ر له (30) رۆژ له پیاده‌كردنی بڕیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌كه، فه‌رمانگه ئاگاداربكاته‌وه.
دووه‌م: له حاڵه‌تی به زۆر هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌دا، هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی رێكخراوه‌كه به بڕیارێك له دادگای به‌رایی شوێنی رێكخراوه‌كه‌وه ده‌بێت و ته‌نیا له‌م حاڵه‌تانه‌ی دادێت ده‌بێت:
1- ده‌ستوور یان یاساكانی په‌یڕه‌و كرا‌و له هه‌رێمدا پێشێل بكات.
2- له‌سه‌ر بنه‌مای سكاڵایه‌كی دادوه‌ری كه له‌لایه‌ن فه‌رمانگه‌وه پێشكه‌ش كرابێت، ئه‌گه‌ر رێكخراو یان تۆڕ سه‌رپێچیه‌كه‌ی به گوێره‌ی كه له مادده‌ی (15)ی ئه‌م یاسایه‌دا هاتووه لانه‌دا و هه‌ڵی نه‌گرت.
سێیه‌م: رێكخراو یان تۆڕ مافی تانه‌دانی له بڕیاری دادگا هه‌یه له ماوه‌ی (30) رۆژدا له رۆژی ڕاگه‌یاندنی بڕیاره‌كه‌وه له‌به‌رده‌می دادگای ته‌مییزدا.