مادده‌ی یه‌كه‌م:
مه‌به‌ست له‌م گوزارشت و زاراوانه‌ی دادێن، ماناكانی به‌رامبه‌ریانه بۆ مه‌به‌ستی ئه‌م یاسایه:
یه‌كه‌م: هه‌رێم: هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق.
دووه‌م: رێكخراو: رێكخراوی ناحكومی، كه كۆمه‌ڵێك كه‌سی ئاسایی، یان مه‌عنه‌ویی، كه به‌گوێره‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه خاوه‌ن كه‌سایه‌تیه‌كی مه‌عنه‌وییه و، هه‌وڵ بۆ به‌جێگه‌یاندنی ئامانج ده‌دات، كه دابه‌ش كردنی قازانجی تێدا نییه.
سێیه‌م: فه‌رمانگه: فه‌رمانگه‌ی رێكخراوه‌كانی ناحكومی، له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمدا ده‌بێت.
چواره‌م: رێكخراوه‌كانی كوردستان: ئه‌و رێكخراوانه‌ن كه به‌گوێره‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه له هه‌رێمدا تۆمار كراون.
پێنجه‌م: رێكخراوه‌كانی عێراق: رێكخراوه‌كانی تۆماركراو به‌گوێره‌ی یاسای عێراقی، كار و چاڵاكی له هه‌رێمدا ده‌كات، به‌گوێره‌ی حوكمه‌كانی یاسا كارپێكراوه‌كانی هه‌رێم.
شه‌شه‌م: رێكخراوه‌كانی بیانی: رێكخراوه‌كانی تۆمار كرا‌و به‌گوێره‌ی یاسای ده‌وڵه‌تێكی دی، كار‌و چاڵاكی خۆیان به‌گوێره‌ی یاسا كارپێكراوه‌كانی هه‌رێم ده‌كه‌ن.
حه‌وته‌م: تۆڕی رێكخراوه‌كان: رێكخراوێكی ناحكومییه به‌گوێره‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه تۆمار كراوه، له چه‌ندین رێكخراو پێك دێت و خاوه‌ن كه‌سایه‌تیه‌كی مه‌عنه‌وییه.