مادده‌ی سێیه‌م: یه‌كه‌م:وه‌زیر:سه‌رۆكی باڵا‌و،به‌رپرسی ئیش وكارو ئاڕاسته‌كاری سیاسه‌تی وه‌زاره‌ته‌كه‌یه‌و،سه‌رپه‌رشتی وریقابه‌ی ده‌كا،وبۆی هه‌یه هه‌ندێ له ده‌سه‌ڵاته‌كانی به بریكاری وه‌زاره‌ت،به‌ڕێوه‌به‌ره گشتییه‌كان،یان به‌وكه‌سه‌ی له وه‌زاره‌تدا به‌شیاوی ده‌زانێ، بسپێرێت، هه‌موو ئه‌و بڕیار‌و فه‌رمان رێنماییانه‌ی كه پێوه‌ندییان به ئه‌ركوفرمان وپێكهاته‌و ده‌سه‌ڵات و،كاروباری دیكه‌ی هونه‌ری ودارایی وئیداری ورێكخستنی وه‌زاره‌ته‌كه‌وه هه‌بێ،به‌پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه، له وه‌زیره‌وه ده‌رده‌چن و، خۆی سه‌رپه‌رشتیی جێبه‌جێكردنیان ده‌كا،وه‌زیر به‌رپرسیشه به‌رامبه‌ر به ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران،چونكه ئه‌ندامێكی هاوكاری ئه‌نجومه‌نه‌كه‌یه. دووه‌م:بریكاری وه‌زاره‌ت:له چوارچێوه‌ی سه‌ڵاحییاتدا،كه وه‌زیر پێی ده‌سپێرێ یاریده‌ی وه‌زیر ده‌دات له ئاڕاسته‌كردن وسه‌رپه‌شتكردنی كاروباری وه‌زاره‌ته‌كه‌دا،مه‌رجیشه بڕوانامه‌ی زانكۆیی تایبه‌ت به‌م ئیشه‌وه‌ی هه‌بێت. سێیه‌م:نووسینگه‌ی وه‌زیر:فرمانبه‌رێ، به‌پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ر سه‌رۆایه‌تیی ده‌كاو،به‌ڕێوه‌ی ده‌با،بڕوانامه‌یه‌كی به‌رایی زانكۆیی هه‌بێ،ژماره یه‌ك فرمانبه‌ریش یاریده‌ی ده‌ده‌ن. چواره‌م:نووسینگه‌ی بریكاری وه‌زاره‌ت: فرمانبه‌رێ، به‌پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ر سه‌رۆكایه‌تیی ده‌كاو،به‌ڕێوه‌ی ده‌با،بڕوانامه‌یه‌كی به‌رایی زانكۆیی هه‌بێ،ژماره یه‌ك فرمانبه‌ریش یاریده‌ی ده‌ده‌ن. پێنجه‌م:راوێژكاران:له چواركه‌س زیاتر نابن،ده‌بێ بڕوانامه‌یه‌كی به‌رایی زانكۆیان هه‌بێ و،خاوه‌ن ئه‌زموون وكه‌رده‌ش بن. شه‌شه‌م:به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی كاروباری ئیداری ودارایی:فرمانبه‌رێ سه‌رۆكایه‌تیی ده‌كاو،بڕوانامه‌یه‌كی به‌رایی زانكۆیی هه‌بێ و،خاوه‌ن ئه‌زموون و پسپۆڕیش بێ.ئه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیانه‌ی خواره‌وه‌ش وابه‌ستی ده‌بن: أ- به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئیداره‌و زاتییه. ب- به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ژمێریاری. ج- به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی لێوردبوونه‌وه‌و ریقابه‌ی ناوخۆ. د- به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئامار‌و لێكۆڵینه‌وه. ه- به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پلاندانان وبه‌دواداچوون. و- به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی كاروباری یاسایی. حه‌وته‌م:به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی خزمه‌تگوزاریی كه‌س وكاری شه‌هیدان وئه‌نفالكراوان:فرمانبه‌رێ سه‌رۆكایه‌تیی ده‌كا،بڕوانامه‌یه‌كی به‌رایـی زانكـۆیی هه‌بێ،خاوه‌ن ئه‌زموون وپسـپۆڕیش بێ. هه‌شته‌م:به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی كاروباری شه‌هیدان وئه‌نفالكراوان له پارێزگاكانی هه‌رێمدا:فرمانبه‌رێ سه‌رۆكایه‌تیی ده‌كا،بڕوانامه‌یه‌كی به‌رایی زانكۆیی هه‌بێ و،خاوه‌ن ئه‌زموون وپسپۆڕیش بێ.ئه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییانه‌ی خواره‌وه وابه‌ستی ده‌بن:ـ أ- به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی كاروباری شه‌هیدان. ب- به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی كاروباری ئه‌نفالكراوان. ج- به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئیداره وزاتییه. د- به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ژمێریاری. ه- به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی لێوردبوونه‌وه. و- به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی راگه‌یاندن وپێوه‌ندیكاری. ز- به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی كاروباری یاسایی.