مادده‌ی دووه‌م: وه‌زاره‌ت، هێنانه‌دی ئه‌م ئه‌رك وفه‌رمان وئامانجانه‌ی خواره‌وه ده‌گرێته ئه‌ستۆ:ـ یه‌كه‌م:فه‌راهه‌مكردنی چاودێریی ماددی ومه‌عنه‌ویی كه‌سوكاری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان وبێ سهروشوێنان تابتوانن به ئازادی و سه‌ربه‌رزانه بژین. دووه‌م:زیندوو ڕاگرتنی بۆنه تایبه‌تیه‌كان به یاد كردنه‌وه‌ی سه‌ركه‌شی و نه‌مریی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان وكاركردن بۆ ناساندنی ئه‌م تاوانانه له‌سه‌ر ئاستی نێوخۆیی ونێوده‌وڵه‌تی. سێ یه‌م:پێشنازكردن و هه‌موار كردنی یاسا‌و، هه‌واڵه كردنی بۆ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، بۆ وه‌دیهێنانی ئه‌ركوفرمان وئامانجه‌كانی وه‌زاره‌ت. چواره‌م:دانانی سیاسه‌تی گشتی بۆ گه‌شه‌پێدان (تنمیه) و وه‌به‌رهێنانی ده‌رامه‌تی (موارد) وه‌زاره‌ته‌كه‌و،له چوارچێوه‌ی پابه‌ندی یه نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی و ئامانجه كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابوورییه‌كانی خۆیدا،پاشان جێبه‌جێكردنی ئه‌و سیاسه‌ته به پێی یاسا به‌ركاره‌كان. پێنجه‌م:كاركردن له گه‌لأ لایه‌نه پێوه‌ندیداره‌كان،بۆ گرنگیدان به باری په‌روه‌رده‌یی وفێركاری و رۆشنبیری و كۆمه‌ڵایه‌تی وته‌ندروستی و ئابووری و ئاوه‌دانكاریی خاوخێزانی شه‌هید و ئه‌نفالكراوه‌كان و، دانانی به‌رنامه‌ش بۆ به‌ره‌و چاكتر گۆڕینیان. شه‌شه‌م:كۆشش،بۆ راستكردنه‌وه‌ی واقیعی ژیانی ئه‌وانه‌ی ئه‌م یاسایه ده‌یانگرێته‌وه،له رێگای هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی وه‌زاره‌ته‌وه له گه‌لأ پاره‌ده‌رانی (ممولین) نێوده‌وڵه‌تی و نێوخۆیی ورێكخراوه حكومی و ناحكومیه‌كاندا، به‌پێی یاسا به‌ركاره‌كان. حه‌وته‌م:دیكۆمێنتكردنی (توپیق) هه‌ر شتی َ پێوه‌ندیی به شه‌هیدان وقوربانیانی چه‌كی كیمیایی یه‌وه هه‌یه، بۆ داواكردنی قه‌ره‌بووی خێزانه‌كانیان، له حكومه‌تی فیدراڵی و له‌و لایه‌نانه‌ش كه ئه‌و چه‌كانه‌یان به عیراق داوه. هه‌شته‌م:كاركردن،به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌لأ حكومه‌تی عیراقی فیدرالأ و رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه حكومی و ناحكومیه‌كاندا، بۆ ئه‌وه‌ی پلاندانه‌ران و به‌جێهێنه‌رانی ئه‌و جینوسایده‌ی ده‌رهه‌ق به گه‌لی ئێمه‌یان كرد، بدرێنه دادگا پێوه‌ندیداره‌كان و،سزا بدرین. نۆیه‌م:هاوكاری له‌گه‌لأ لایه‌نه پێوه‌ندیداره‌كان، بۆ ده‌سه‌به‌ركردنی نیشته‌جێ یه‌ك(سكن) بۆ خاوخێزانی شه‌هیدو ئه‌نفالكراوو قوربانیانی چه‌كی كیمیایی. ده‌یه‌م:گه‌ران به دوای چاره‌نووسی ئه‌نفالكراوه‌كان و دۆزینه‌وه‌ی گۆڕه به كۆمه‌ڵه‌كان وگێڕانه‌وه‌یان بۆ زێدی خۆیان.