مادده‌ی پێنجه‌م: یه‌كه‌م: بڕیاره‌كانی ژماره(192)ی ساڵی 1996و ژماره(32)ی ساڵی 1997و (4210،112،83،65)ی ساڵی 2003 هه‌ڵده‌وه‌شێنه‌وه. دووه‌م: بڕگه‌یه‌ك ده‌خرێته سه‌ر مادده (2)ی یاسای باجی ده‌رامه‌تی ژماره (113)ی ساڵی 1982ی هه‌مواركراو له هه‌رێمی كوردستان-عیراق و ده‌بێته بڕگه(7) بۆی. 7- كارگه‌كانی دروستكردنی ئالیك. سێیه‌م: دوو بڕگه به‌زنجیره‌ی (28،27) ده‌خرێنه سه‌ر مادده (7) له یاسای باجی ده‌رامه‌تی ژماره (113)ی ساڵی 1982ی هه‌مواركراو له هه‌رێمی كوردستان و به‌م جۆره‌ی خواره‌وه:ـ 27- ئۆتۆمبێلی تاكسی (5) نه‌فه‌ری و پاسه‌كانی گواستنه‌وه‌ی بچووك و گه‌وره‌ی نه‌فه‌ران له ناو شار و له نێوان شاره‌كاندا. 28- تراكتۆر و ده‌ڕاسه‌ی كشتوكاڵی و ئۆتۆمبێلی بار هه‌ڵگری بچووك (پیكه‌پ ده‌بڵ) یه‌ك ته‌نی. چواره‌م: كاركردن به یاسای باجی جێماوه‌كان (التركات) ژماره (64)ی ساڵی 1985ی هه‌مواركراو له هه‌رێمی كوردستاندا راده‌گیرێ و میراتگرانی ئه‌و مردووه‌ی كه له ماوه‌ی هه‌ڵپه‌ساردنی یاساكه به بڕیاری ژماره (32) له 8/11/1997 باجیان هاتۆته سه‌ر له باجی جێ ماوه‌كان (التركات) ده‌بووردرێن و هۆبه‌كانی باجی جێماوه‌كانیش له فه‌رمانگه‌كانی باج له هه‌رێم داده‌خرێن.