مادده‌ی حه‌وته‌م: جێبه‌جێ كردنی مادده‌ی (69)ی یاساكه له هه‌رێمی كوردستان راده‌گیرێت و، ئه‌مه‌ی خواره‌وه جێی ده‌گرێته‌وه: أ- راده‌ی هه‌ره به‌رزی مووچه‌ی خانه‌نشینی ته‌واو سه‌باره‌ت به هه‌موو لقه‌كانی بیمه له‌م یاسایه‌دا، له هه‌موو حاڵه‌تێكدا نابێ له (80%)ی مامناوه‌ندی مووچه‌ی مانگانه‌ی دوایین ساڵی بیمه كرا‌و له راژه‌ی كار، تێپه‌ڕێنێت. ب- راده‌ی هه‌ره كه‌می مووچه‌ی خانه‌نشینی ته‌واو سه‌باره‌ت به هه‌موو لقه‌كانی بیمه له‌م یاسایه‌دا، له هه‌موو حاڵه‌تێكدا نابێ له راده‌ی هه‌ره كه‌می مووچه‌ی خانه‌نشینی فه‌رمانبه‌ر بێته خوارێ. ج- مووچه‌ی خانه‌نشینی به‌شه‌كی له هه‌موو حاڵه‌ته‌كاندا كه‌متر نابێت له ئاستی كۆمه‌كی پاراستنی كۆمه‌ڵایه‌تی.