مادده‌ی چواره‌م

معرف المادة: 24892

رقم المادة : 874

مادده‌ی چواره‌م: بڕگه‌یه‌ك به‌ ریزبه‌ندی (ز) بۆ مادده‌ی (48)ی یاساكه‌ زیاد ده‌كرێت، له‌ هه‌رێمی كوردستان ـ عێراقدا جێبه‌جێ ده‌كرێ و، به‌م شێوه‌ی خواره‌وه‌ ده‌خوێندرێته‌وه‌: ژنی بیمه‌داری كاركه‌ر، دوای ته‌واو بوونی مۆڵه‌تی منداڵ بوون، مافی هه‌یه‌ داوای مۆڵه‌تی دایكایه‌تی بۆ ماوه‌یه‌ك بكات كه‌ له‌ یه‌ك ساڵ زیاتر نه‌بێت به‌ نیوه‌ مووچه‌، به‌ مه‌رجێك له‌ بڕی كۆمه‌كی پاراستنی كۆمه‌ڵایه‌تی كه‌متر نه‌بێت، له‌ لایه‌ن گه‌نجینه‌ی گشتییه‌وه‌ پێی ده‌درێت، به‌ مه‌رجێك گرێبه‌سته‌كه‌ ته‌واو نه‌بوو بێت.