مادده‌ی په‌نجاوشه‌ش : یه‌كه‌م :ده‌رهه‌ق به‌كه‌سی ڕێپێدراو ڕێكاره‌كانی ئاماژه‌ی بۆ كراوه له‌بڕگه‌ی دووه‌م له‌م ماده‌یه‌دا وه‌رده‌گیرێ ئه‌گه‌ر: 1- سه‌رپێچی كرد له یاساكانی هه‌رێم په‌یوه‌ست به نه‌مانی گه‌نده‌ڵی. 2- كۆسپی خسته‌به‌رده‌م كاره‌كانی پشكێنه‌ری گشتی به‌شێویه‌كی ڕاسته‌وخۆ یان ناڕاسته‌وخۆو به‌هه‌رهۆكارێك بێت. 3-هه‌لسان به یان به‌شداریكردن له پێشكه‌شكردنی داواكاری یان هه‌ر ڕاپۆرتێكی فه‌ڕمی یان به‌ڵێنی نوسراو پێشكه‌شكرد به‌پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه، زانیاری درۆ یان ده‌سخه‌ڵه‌تداتن له‌خۆی گرتبێ به‌شێوه‌یه‌كی ئه‌نقه‌ست بێ یان بێ ئه‌نقه‌ست بێ. 4- به‌ده‌ستی هێنا یان كڕین و فرۆشتن یان وه‌رگرتن یان مامه‌ڵه‌ی به‌زانیاری و به‌یانه‌كان كرد كه موڵكی هه‌رێمه و هه‌روه‌كو له‌مادده‌ی سی و دووه‌می ئه‌م یاسایه‌دا هاتووه كه له چوارچیوه‌ی مۆڵه‌ت نه‌بێت یان به‌ڕێپێدانی وه‌زیر نه‌بێ. دووه‌م: ئه‌گه‌ر سه‌لمێنرا بۆ وه‌زیر كه كه‌سی ڕێپێدراو یه‌كێك له‌و كارانه‌ی كه له بڕگه‌ی یه‌كه‌می ئه‌م مادده‌یه‌دا هاتووه ئه‌نجامی داوه ئه‌م ڕێكارانه‌ی خواره‌وه ده‌رهه‌قی وه‌رده‌گیرێ سه‌ره‌رای هه‌لسوكه‌وته‌كانی جه‌زایی: 1- مۆڵه‌ته‌كه‌ی چ هه‌مووی یان به‌شێكی هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه. 2- بێ به‌ری ده‌بێ له به‌شدار كردن له‌كه‌مكردنه‌وه‌و مه‌زادكردنی په‌یوه‌ست به پڕۆسه‌كانی نه‌وت و به‌تایبه‌تی ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیداره به مۆڵه‌ته‌كان و دابین كردنی كاڵا‌و خزمه‌تگوزاریه‌كان. 3- بێ به‌ری ده‌كرێ له كاره‌كانی بیناكردن له‌و حاڵه‌تانه‌ی كه ده‌بێته هۆی زیان گه‌یاندن به به‌رژه‌وه‌ندی گشتییه‌وه. 4- بێ به‌ری ده‌كرێ له ئه‌نجامدانی چاڵاكیه‌كانی په‌یوه‌ست به‌پڕۆسه‌كانی نه‌وت بۆ ماوه‌ی كه له دوو ساڵ كه‌متر نه‌بێت. 5- بڵاوكردنه‌وه‌ی درێژه‌ی تایبه‌ت به‌و كارانه.