مادده‌ی په‌نجاو پێنج: یه‌كه‌م: كار پێ‌سپێردراوی گشتی یان منداڵه‌كانی یان خێزانه‌كانی وه هه‌ر كه‌سێك له‌به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌و كاربكات قه‌ده‌غه‌یه ئه‌م شتانه‌ی خواره‌وه به‌ده‌ست بێنێ: 1- هه‌ر سوودیك و تایبه‌تیه‌ك، چ ڕاسته‌وخۆو ناڕاسته‌وخۆ له مۆڵه‌ته كه‌دا. 2- هه‌ربه‌شێك له كۆمپانیا (یان لقه‌كانی) كه خاوه‌ن مۆڵه‌ته چ ڕاسته‌وخۆو ناڕاسته‌وخۆ ته‌نیا ئه‌گه‌ر كۆمپانیا به‌شه‌فافیه‌ت به‌تایبه‌تی كرابێ. دووه‌م: وه‌زیر ڕێنماییه‌كانی تایبه‌تی ده‌رده‌كات كه هه‌ر فه‌رمانبه‌رێكی گشتی له وه‌زاره‌ت دا پێویسته به‌یاناتێك پێشكه‌ش بكات وموڵكه‌كانی به‌دیاربخات و ئه‌و به‌یاناتانه سه‌باره‌ت به‌و كه‌سانه‌ی كه پله‌ی فه‌رمانبه‌ریه‌تیه‌كه‌یان تایبه‌ته ڕاده‌گه‌ێنرێ.