مادده‌ی په‌نجاو سێ: وه‌زیر ده‌ركردنی ڕێنماییه‌كان به‌پێی ئه‌م یاسایه ده‌گرێته ئه‌ستوی سه‌باره‌ت به‌م كاروبارانه‌ی خواره‌وه:ـ یه‌كه‌م: دابه‌شكردنی ناوچه‌كان له هه‌رێم دا. دووه‌م: دۆزینه‌وه‌و به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت. سێیه‌م: به‌كارهێنان ونۆڕینی به‌یانات، زانیارییه‌كان، تۆمارگه وڕاپۆرته‌كان. چواره‌م: پێوان وفرۆشتن یان سه‌رفكردنی نه‌وت. پێنجه‌م: ته‌ندروستی ساغء سه‌لامه‌تی پیشه‌یی. شه‌شه‌م: خۆپاراستنء پاراستنی ژینگه. حه‌وته‌م: به‌ڕێوه‌بردنی سامانه‌كان. هه‌شته‌م: بیناكان و دامه‌زراوه‌كان وئامێره‌كان. نۆیه‌م: پڕۆسه‌كانی پاككردنه‌وه‌و ئامرازی چاره‌سه‌ركردنی دیكه‌ی گونجاو بۆ لابردنی كاریگه‌ریه‌كان كه له بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌وت په‌یداده‌بێت. ده‌یه‌م: وازلێنان و كوتایی پێهێنانی پڕۆسه‌كان. یازدهم: پڕۆگرامه‌كانی كاروبودجه. دوازدهم: وردبینی كردنی ژمێریاریء تۆماره‌كانی كه‌سی ڕێپێدراو. سێزده‌م: ئاماده‌كردنی ڕاپۆرته‌كان له‌لایه‌ن كه‌سانی ڕێپێدراوه وه ده‌رباره‌ی ڕاده‌ی په‌یڕه‌وكردنی پابه‌نده‌كانیان كه‌له یاسا‌و مۆڵه‌ته‌كان دا هاتوون كه ئه‌مانه له خوده‌گرێت: 1- ڕاهێنان ودامه‌زراندنی هاوڵاتیانی هه‌رێمء هاوڵاتیانی دیكه‌ی عێراق. 2- كڕینی كاڵا‌و دابین كردنی خزمه‌تگوزاریه‌كان له هه‌رێم وناوچه‌كانی دیكه‌ی عێراق. 3- ته‌ندروستیء سه‌لامه‌تی پیشه‌یی. 4- خۆپاراستنء پاراستنی ژینگه.