مادده‌ی په‌نجاو دوو: یه‌كه‌م: 1- وه‌زیر بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌مانه‌ی خواره‌وه ده‌گرێته ئه‌ستۆ:ـ أ- مۆڵه‌ته‌كانی ئێستای ههڵوهشێنراوهو هه‌مواركراو به تیروته‌سه‌لی. ب- زانیارییه‌كانی په‌یوه‌سته به‌ڕێككه‌وتنه‌كانی یه‌كگرتن. 2- هه‌ر تاكێك له‌ماوه‌یه‌كی شیاودا له ڕۆژی پێشكه‌شكردنی داواكاریه‌كه‌ی له‌لایه‌ن وه‌زیره‌وه كورته‌یه‌كی ده‌داتێ ده‌رباره‌ی: أ- مۆڵه‌ته‌كانی (هه‌مواره‌كانی ئێستاء هه‌ڵوه‌شاوه)ء ڕێككه‌وتننامه‌كانی یه‌كگرتن. ب- پلانی په‌ره‌سه‌ندنی په‌سندكراو. ج- بریكاردانء مامه‌ڵه‌كانی دیكه كه ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر وه‌رگیراوه به‌پێی مه‌رجه‌كانی بازرگانی ڕێپێدراو. د- پڕۆسه‌كانی نه‌وت. دووه‌م: وه‌زیر روون كردنه‌وه‌ی هۆیه‌كانی ئه‌مانه‌ی خواره‌وه له ماوه‌ی ده رۆژ ده‌گرێته ئه‌ستۆ له رۆژی پێشكه‌ش كردنی داواكارییه‌كان: 1- پێدانی مۆڵه‌ت دوای بانگێشهكردن. 2- په‌سندكردنی پلانی په‌ره‌پێدان به‌پێی گرێبه‌ستی نه‌وت. 3- وه‌رگرتنی هه‌ر بڕیارێك یان هه‌ر ڕه‌زامه‌ندی دانێك پێویسته به‌پێی مۆڵه‌ت دیاری بكرێت. سێیه‌م: پێویسته كۆمپانیاكان ڕاپۆرته‌كانیان ده‌رباره‌ی پابه‌ندییان پێشكه‌ش بكه‌نء به‌پێی ئه‌م یاسایه و مه‌رجه‌كانی مۆڵهتء به‌و شێوه‌یه‌و به تیرهتهسهلی داواكراوه له‌مۆڵه‌ت دا‌و وه به‌پێی ڕێنماییه‌كان، وه‌زیریش بڵاوكردنه‌وه‌ی ده‌گرێته ئه‌ستۆ چواره‌م: وه‌زیر بڵاوكردنه‌وه‌ی ڕاپۆرته‌كانی تایبه‌ت به‌كه‌سه ڕێپێدراوه‌كان ده‌گرێته ئه‌ستۆ سه‌باره‌ت به دانی پاره‌كانی تایبه‌ت به پڕۆسه‌كانی نه‌وتی بۆ حكومه‌تی هه‌رێم به‌پێی یاسا. پێنجه‌م: زانیاریه‌كانی به‌ده‌ستهاتوون به‌پێی ئه‌م مادده‌یه بۆ هه‌موو كه‌س ڕه‌وایه پاش دانی ڕه‌سمه‌كان كه به‌پێی ڕێنماییه‌كان وه‌رده‌گیرێ.