مادده‌ی په‌نجا: یه‌كه‌م: وه‌زیر بۆی هه‌یه كار بكات بۆچاره‌سه‌ركردنی ئه‌و ناكۆكییه‌كان كه دروست ده‌بن له نێوان ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له پڕۆسه‌كانی نه‌وت كار ده‌كه‌ن و بریاری له‌سه‌ر بدات، چ جای ئه‌و ناكۆكییانه‌ی كه : 1- له‌نێوان كه‌سه‌كان خۆیان بن، ئه‌گه‌ر ڕێككه‌وتننامه‌كانی له نێوانیاندا ئه‌نجام درابوو، ده‌قی چۆنیه‌تی چاره‌سه‌ركردنی ناكۆیه‌كانی تێدا نه‌هاتبێ. 2- یان ئه‌وه‌ی په‌یوه‌سته به‌لایه‌نه‌كانی دیكه كه به‌شدار نین (جگه‌له حكومه‌تی هه‌رێم). دووه‌م: 1- ئه‌گه‌ر كێشه‌ی په‌یوه‌نددیدار به‌لێكدانه‌وه‌و پیاده‌كردنی مه‌رجه‌كانی مۆڵه‌ت یان هه‌ردووكیان له‌نێوان كه‌سی ڕێپێدارو وه‌زیر ڕوویدا، لایه‌نه‌كان هه‌وڵده‌ده‌ن كێشه‌كه له‌ڕێگه‌ی گفتوگۆوه چارسه‌ربكه‌ن. 2- ئه‌گه‌ر كێشه‌كه به‌هۆی گفتوگۆوه چاره‌سer نه‌كرا بۆ هه‌ردوولا هه‌یه كێشه‌كه ببنه به‌رده‌می ناوبژیوان. 3- هه‌رناوبژیوانێك له‌نێوان وه‌زیرو كه‌سی ڕێپێدراو به‌پێی رێكه‌وتنی هه‌ردوولاو به‌پێی یه‌كێك له‌و ڕێسایانه‌ی خواره‌وه: أ- ڕێككه‌وتننامه‌ی واشنتۆنی ساڵی 1965یان ڕێنماییه‌كان یان ڕێساكانی سه‌نته‌ری نێوده‌وڵه‌تی بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی وه‌به‌رهێنان {international center for the settlements of investment } (Icsid) Disputes.له نێوان ده‌وڵه‌تانء هاوڵاتیانی ده‌وڵه‌تانی دیكه‌وه. ب- ڕێساكانی به‌مه‌به‌ستی زێده ئاسانكاریداهاتووه بۆ(Icsid) كه له 27/9/1978 پشتی پێ به‌سترا له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی كارگێڕی (Icsid) له‌نێوان ده‌وڵه‌تانء هاوڵاتیانی ده‌وڵه‌تانی دیكه‌وه، كاتێ لایه‌نی بیانی پێداویستیه‌كانی له‌مادده‌ی (25)ی ڕێككه‌وتننامه‌ی واشنتۆن ناێنێته‌دی. ج- په‌یڕه‌وكردنی ڕێساكانی ناوبژیوانی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانی تایبه‌ت به‌یاسای بازرگانی جیهانی (UN CITRAD). د- ڕێساكانی ناوبژیوانی په‌یڕه‌وكراو له‌دادگاكانی له‌نده‌ن بۆ ناوبژیوانی كردنی نێوده‌وڵه‌تی (LCIA). هـ- په‌یڕه‌وكردنی ڕێساكانی دیكه‌ی دانپێدانراو (به‌پێی ڕێكه‌وتنی لایه‌نه‌كانی ناكۆك له‌سه‌ر ڕێكاره‌كانی، له‌وانه‌ش ڕێگای دامه‌زكراندنی ناوبژیوانانء ئه‌و ماوه‌یه‌ی كه پێویسته بڕیاری لێ ده‌ربكرێ. 4- پابه‌ندیه‌كانی وه‌زیر وكه‌سی ڕێپێدراو به‌رده‌وام ده‌بێ به‌پێی مۆڵه‌ت كه تاوه‌كو هه‌رمه‌سه‌له‌یه‌كی چاره‌سه‌نه‌كراوء ڕه‌وانه كراوه بۆ ناوبژیكردن چاره‌سه‌رده‌كرێت.