مادده‌ی چل و هه‌شت: یه‌كه‌م: وه‌زیر له دوای وه‌رگرتنی ره‌زامه‌ندی ئه‌نجوومه‌نی هه‌رێمی یه‌كگرتنی حه‌شارگه‌كان ده‌گرێته ئه‌ستۆ ئه‌گه‌ر له سنووری هه‌رێم په‌ڕیه‌وه بۆ ناوچه‌كانی دیكه‌ی عێراق به‌ڕێكه‌وتن له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدڕالی دا، یان له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی په‌یوه‌ندیداری دیكه‌وه به‌مه‌رجێك سوودی زۆر بۆ گه‌لی هه‌رێم به‌تایبه‌تی ءعێراق به‌گشتی به‌ده‌ستدێنێ، به‌به‌كارهێنانی ته‌كنیكی پڕه‌نسیپه‌كانی بازاڕی پێشكه‌وتوو تر وهاندانی وه‌به‌رهێنان به‌پێی مادده‌ی 112 له ده‌ستووری فیدڕالی دا. دووه‌م: ڕێككه‌وتننامه ده‌ستنیشانی به‌ڕێوه‌بردنی حه‌شارگه‌كه ده‌دات كه له‌لایه‌ن ده‌سته‌یه‌كی هاوبه‌ش نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێم و حكومه‌تی فیدڕاڵی یان لایه‌نی دیكه‌ی په‌یوه‌ندیدار له‌خۆی ده‌گرێ. سێیه‌م: له‌كاتی نه‌گه‌یشتن به‌ڕێكه‌وتنی ئاماژه‌بۆكراو له‌بڕگه‌ی سه‌ره‌وه وه‌زیر له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری حكومه‌تی فیدڕاڵی یان لایه‌نه‌كانی دیكه‌ی په‌یوه‌ندیدار، بابه‌ته‌كه بۆ شاره‌زایان ڕه‌وانه‌ده‌كات كه له‌لایه‌ن هه‌موو لایه‌نه‌كانی په‌یوه‌ندیداره‌وه هه‌ڵده‌بژێردرێ وه له‌كاتی نه‌گه‌یشتن به‌ڕێكه‌وتن به‌پێی ده‌ستووری فیدڕالی مامه‌له‌ی له‌گه‌ل ده‌كرێت.