مادده‌ی چل و یه‌ك: یه‌كه‌م: هه‌ژمار كردنی بڕه نه‌وتی تایبه‌تی به‌موڵكانه به‌پیاده‌كردنی ڕێژه‌ی سه‌دی كه له گرێبه‌سته‌كه‌دا ئاماژه‌ی پێكراوه جێبه‌جی ده‌كرێت . دووه‌م: وه‌زاره‌ت بۆی هه‌یه له دوای وه‌رگرتنی ره‌زامه‌ندی ئه‌نجوومه‌نی هه‌رێمی موڵكانه‌ی عه‌ینی یان به‌كاش وه‌رگرێ، پێویسته مانگانه یان وه‌رزی به‌پێی مه‌رجه‌كانی گرێبه‌ست بدرێ. سێیه‌م: وه‌رگرتنی بڕه پاره‌كانی له موڵكانه په‌یداده‌بێ به‌پێی نرخه‌كانی بازاڕی جیهانی نه‌وت ده‌بێ، له‌حاڵه‌تی نه‌فرۆشتنی بۆ لایه‌نێكی سێیه‌می بێلایه‌نه‌وه.